Part 20

299 65 23
                                    


تای: "ئێهـ شازادە تۆ لە کارەکانتدا چۆنی؟"
گوتی کاتێک دەستەکانی لێکئاڵاند و سەیری کرد...هەمووان بەم پرسیارە سەرسام بوون و سەیری تاییان کرد

سیونگین: "ئێ هەموو شتێک باشە کارەکانیش باش ئەڕوا"
بە کەمێک شڵەژاویەوە گوتی و لە خواردن وەستا

تای: "ئۆو...باشە چی لەو کەسانە ئەکەن
گەر بیانەوێت دەست لە کەسێک بدەن یاخود دەستدرێژی بکەنە سەر کەسێک؟"
بەهەمان شێوە گوتی و وای کرد هەمووان سەرسامتر و سەرسامتر بن
ئاخۆ بۆچی خاوەنشکۆ ئەم پرسیارانە لە شازادە ئەکات؟

سیونگین: "ببورە؟"
بەگرژیەوە گوتی

تای: "بەڕای من ئەو کەسانە پێویستە سزایەکی باشیان بدرێت و تا کۆتایی ژیانیان دەستبەسەر بکرێن ناکرێت هەروا بە ئاسانی لەژیاندا بەردەوام بن و بە ئازادی بسوڕێنەوە...بەتایبەت گەر لەگەڵ کەسێکی بنەماڵەکەی مندا بێت"
بەئاساییەوە گوتی و لە کۆتاییدا بە شێوەیەکی بکوژانە سەیری شازادەی کرد

شازادە هەر زوو زانی کە مەبەستی چیە بۆیە هیچ شتێکی نەگوت ئەسڵەن گوێشی پێنەدا...قسەکانی تای پشتگوێ خست و بەردەوامی بە خواردنەکەیدا

هۆسیۆک بەهەمان شێوە زانی کە تای ئەوانی بینیوە بۆیە بە شێوەیەکی شەرمەزاری سەری هێنایە خوارەوە
و هەستی بەشەرمەزاری ئەکرد بەوەی پاشا ئەوانی بەمشێوەیە بینیوە ئەترسا لەوەی پاشا بەهەڵە بیر لەو بکاتەوە و
سزای بدات...بەڵام لەهەمان کاتیشدا بیری لەوە دەرکردەوە گەر بیویستبا سزای بدات ئەوە پشتگیری ئەوی نەدەرکرد...دڵنیا بوو لەوەی ئەو قسانە بۆ شازادە بوون نەک بۆ ئەو

جۆنگکوک: "هیۆنگ چیدەڵێی؟"
بەچپەوە گوتی کاتێک سەیری تای کرد
تای هیچ قسەیەکی نەکرد و بەردەوام بوو لەوەی بەمشێوەیە سەیری شازادە بکات

بەهەمان شێوە پاشای گوجا لە کاتێکدا هێشتا سەیری تای دەکرد هەستی بەوە کرد کە شازادە هەڵەیەکی کردووە بۆیە تای ویستی بەمشێوەیە ئاگاداری کردەوە

دوای کەمێک هەمووان لە خواردن لێبونەوە تای و پاشای گوجا ڕۆیشتن بۆ ژووری شاهانە بۆ ئەوەی دەربارەی کار و هەندێک شتی تر

جۆنگکوک داوای لە تای کرد کە ئەیەوێت بڕوات بۆ دەرەوە و بچێت بۆ شانشێن ئەویش بە نادڵیەوە ڕازی بوو دوای کەمێک لەگەڵ پاسەوانەکاندا ڕۆیشتە دەرەوە

شازادەی گوجاش نەیویست لەگەڵ پاادا بچێت بۆ ژووی شاهانە بۆیە بە نێو کۆشکدا ئەسوڕایەوە و ئەیویست خۆی بە شتێکەوە بخافڵێنێ

خزمەتکارەکان مێزەکەیان کۆکردەوە و قاپەکانیان شوشت و ڕۆیشتە سەر کارەکانی تریان

جین: "هۆسیۆک تۆ بڕۆ ئەم چایانە بۆ میوانەکان بەرە"

هۆسیۆک: "باشە"
گوتی و سینیەکەی وەرگرت و بەڕێکەوت بۆ بردنی چایەکان

پاسەوانەکان لەبەردەم دەرگاکە بوون بۆیە دەرگایان کردەوە و هۆسیۆک ڕۆیشتە ژوورەوە و بەهێواشی و ئاگاداریەوە چایەکانی بۆ دانان

Kingdom Of My HeartWhere stories live. Discover now