Part 29

283 68 19
                                    


ژوورێکی تاریک و خامۆش هیچ کەسێکی تێدا نیە

بڕیاربوو هۆسیۆک لەو ژوورە بێت بەڵام وادیارە هیچ کەسێک لەوێدا نیە

یاخود گواستویانەتەوە!!

تای بەهێواشی ڕۆیشتە ژوورەوە و سەیری ژوورەکەی دەکرد

کورسیەکی بینی لەگەڵ پەتێک لەسەریدا

هەروەها خوێن لە ئەرزەکەدا هەبوو

بەڵام خوێنەکە درێژ ئەبویەوە بۆ ژوورێکی تر کە دیار بوو گەرماوە

بەخێرایی بەرەو ئەو ژوورەدا ڕایکرد و بە هێزێکی زۆرەوە پاڵی بەدەرگاکەوە ئەنا

بەڵام بەهۆی برینەکانی توانای نەبوو

یوونگی بەخێرایی هات و بەیەکەوە بۆ کۆتاجار پاڵیان بەدەرگاکەوە ناو شکاندیان
_

_

_

Hoseok Pov

بە ئاگا هاتمەوە گوێم لە دەنگە دەنگێکی زۆر بوو لەدەرەوە

نازانم چ نەفرەتیەک لێرەدا ڕوودەدات
تەنیا ئەمەوێ بەزووی لێرەدا دەرچم

هەرچەندە هەموو جەستەم ئازاری هەیە و هێشتاکە بە کورسیەکەدا بەستراومەتەوە لەکاتێکدا بەربومەتەوە
تەنانەت هێشتاکە منیشیان هەڵنەگرتۆتەوە

دەرگاکە کرایەوە و پیاوێکی گەورە و زلی دەرخست بەهۆی جل و بەرگەکانیەوە دیاربوو کە پاسەوانە

هاتە نزیکم و بەقژ بڵندی کردم

نەفرەتی!!

دەست و قاچەکانی کردمەوە و ڕای کێشام بۆ نێو گەرماوەکە

نازانم خەریکی چ کارێکە؟

بەبەهێزیەوە فڕێیدام بۆسەر ئەرزەکە
ناڵەیەکی بەئازارم کرد بەهۆی ئەو ئازارەی بەر پشتم کەوت

پاسەوان: "ببورە بەڵام بڕیارە کە ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژت بێت"
بەبزەیەکی فیزەوە گوتی

چەقۆیەکی بچوکی دەرهێنا و نزیکم کەوتەوە لەکاتێکدا من لەگەڵ هەر هەنگاوێکی ئەو دوردەکەوتمەوە
تا ئەوەی بەر دیوارەکە کەوتم

هاتە پێشەوە و قژی گرتم

پاسەوان: "دڵنیابە لەوەی لە دەستەکانی من ڕزگارت نابێ"
بەهەمان شێوە گوتی

خۆشبەختانە پارچەیەک لە ئاسنم دەست کەوت بەر لەوەی ئەو بتوانێ لێمبدا ڕاستەوخۆ لەسەریمدا و هاواری کردوو کەوتە سەر ئەرزەکە

پاسەوان: "بەنەفرەت بی چیت کرد"
بەهاوارەوە گوتی کاتێک خوێن لەسەری وەک جۆگەلە ئەهاتە خوارەوە

بەخێرایی هەڵسامەوە و ویستم بڕۆم بۆ دەرەوە

بەڵام لەناکاو قۆڵم گیرا و پەلکێشی کردمەوە و ڕاستەوخۆ چەقۆیەکی لە سکم دا

Kingdom Of My HeartWhere stories live. Discover now