ب.جۆنگ: "بەنەفرەت بی چۆن دەتوانی ئەو کارانە ئەنجام نەدەی کە من پێم گوتی ها؟"
بەهاوارەوە بەسەر ئەم کوڕە بچوکەدا کە لەلایەکی ژوورەکەدا کەوتبوو سەری لەخوارەوە بوو چونکە باوکی زۆر بەخراپی زلەی لێدا و وایکرد ڕومەتەکانی سور ببنەوە...ئەو بەبێدەنگی ئەگریا و گوێی لەهەموو ئەو قسە ناخۆشانە ڕادەگرت بێ ئەوەی وشەیەک لە دەمی بێتە دەرەوەچونکە ئەگەر بیشیەوێ هاوار بکا و دەنگ بەرز بکاتەوە ئەوا ناتوانێ چونکە ئەو لاڵە و ناتوانێ قسە بکات
ب.جۆنگ: "وە ئێستاش هەڵسەوە و هەمۆ ماڵەکە پاک بکەرەوە خواردنی ئێوارە ئامادە بکە...تۆ تەنیا یەک کاتژمێرت هەیە بۆ ئەوەی ئەم کارانە ئەنجام بدەی...وە ئێستاش لێرەدا بڕۆ دەرەوە...بڕۆ دەرەوە"
بەهاوارەوە گوتی کە وایکرد ئەم کوڕە لەناکاو هەڵسێتەوە و بەخێرایی لە ژوورەکەدا بڕواتە دەرەوە^ئەگەر هۆسیۆک هەرکاتەک قسەی کرد ئەوا لەناو مێشکی خۆیدا قسەی دەکات نەک بەدەنگ چونکە دەزانین ئەو لاڵە^
Hoseok Pov
ئایش ئەو دووبارە لێیدام...بۆچی ژیانم ئاوایە...لەوکاتەوەی لەگەڵ ئەوم ژیانم بوەتە جەهەنەم...من هەرگیز بەوشێوەیە نەبووم...بەڵام بەهۆی ڕووداوێکەوە... توانای قسەکردنم لەدەستدا و هەر لەوکاتەشدا دایکمم لەدەستدا...وە باوکم منی تاوانبار کرد بەوەی من هۆکاری مردنی دایکم بووم...دکتۆرەکان گوتیان من هیچ هەلێکم نیە بۆ ئەوەی بتوانم قسە بکەمەوە...بەڵام من هێشتا هەوڵمدا
بەڵام دوایی چوار ساڵ...من چیتر هەوڵم نەدا...من ڕازیبووم بەو چارەنوسەی کە ئێستا تیایدام...وە بۆچی من دووبارە هەوڵ بدەمەوە؟...هیچ کەسێک نەبێت گوێ لە قسەکانم بگرێت...هیچ کەسێک نەبێت بیەوێت قسەم لەگەڵدا بکات... من بەمشێوەیە باشم...ئەگەر ئەمڕۆش نەبێت...بەڵام بەیانی یاخود بەمنزیکانە منیش وەکو دایکم ئەم جیهانە بەجێئەهێڵم و ئەڕۆمهۆسیۆک هەموو ئەو قسانەی لەنێو خەیاڵەکانی خۆیدا کرد لەکاتێکدا ئەو کارانەی کە لەلایەن باوکیەوە پێی ڕاسپاردبوو دەیکرد
Mr.Jung Pov
من ئەئارامی لەنێو ئۆفیسەکەمدا پشووم ئەدا لەکاتێکدا گوێم لە دەنگی مۆبایلەکەم بوو
ب.جۆنگ: "ئایش تۆش هیچ کاتێک نەبوو ئێستاکە پەیوەندی ئەکەی"
هاوارم کرد و بەهێزەوە دەستم بەو مێزەی بەرامبەرمداپاسەوان: "هەموو شتێک باشە گەورەم؟"
یەکێک لەپیاوەکانم گوتیب.جۆنگ: "نەخێر...هیچ شتێک باشنیە... ئەو سەرۆک مافیایە کیم تایهیۆنگ خەریکە لە دەمارەکانم ئەدا...هەموو ئەو پلانانەی دامنابوو پوچەڵیان کردەوە... من نازانم چۆن دەتوانێت بەهەموو ئەو هەنگاوانە بزانێت کە من دایدەنێم"
ب.جۆنگ: "هۆسیۆک لەکوێیە؟"
پێویستە ئێستاکە کەمێک لە توڕەییەکەم کەم بکەمەوە...وە ئەو باشترین کەسە بۆ ئەوە
![](https://img.wattpad.com/cover/346026786-288-k171749.jpg)
YOU ARE READING
(ڕاگیراوە) Mr Mafia
Actionکوڕێکی 22 ساڵ جۆنگ هۆسیۆک بێ ئاگا لە کارە قێزەونەکانی باوکی چی ڕوودەدات کاتێک ڕۆژێک سەرۆکی مافیایەک هێرشدەکاتە سەر خانووەکەی وە لەوکاتەدا داوای هۆسیۆک دەکات وەکو کۆیلەی خۆی تا ئەوەی باوکی دەتوانێت کوڕەکەی بگەڕێنێتەوە لای خۆی بەو گروپەی کە هەیەتی ب...