Part 11

244 57 46
                                    


Pov Jungkook

تەوابووم لە گێڕانەوەی هەموو چیڕۆکەکە لەکاتێکدا ئەو تەنیا بەچاوەکانی سەیری هۆسیۆکی ئەکرد
لەئێستادا نەمدەزانی چ هەستێک لەنێو چاوەکانیدا شاراوەتەوە

تای: "بـ بەڵام تـ تۆ کافێیەکەی منت سوتاند و دایکی مـ منت کـ کوشت"
بەدەنگێکی نزمەوە گوتی لەئێستادا ئەزانم چ هەستێکی هەیە

سەیرێکی هۆسیۆکم کرد کە بەچاوێکی فراوانەوە سەیری منی دەکرد...ئەو ڕاستەوخۆ سەری بەنەخێر جوڵاند
بەڵام ئەوەندەی ئێمە سەیرمان کرد ئەو بەهیچ شێوەیەک نەئەوەستا لە جوڵاندنی سەری...تای لەناکاو هەڵسایەوە ڕوخساری کردە نێو دەستەکانی

Pov Hoseok

کاتێک گوێم لەم قسانەی تای بوو بەشڵەژاوی سەرم بەنەخێر ئەجوڵاند
تای چۆن دەتوانێت بەمشێوەیە بیر لەمن بکاتەوە...چۆن دەتوانی بیر لەوە بکەیتەوە کە من دایکی تۆم کوشتووە من دەزانم کە حەزم بە کافێیەکەی تۆ نەبوو ئەسڵەن حەزم بە خەڵکی هەژار نەبوو...من پارە چاوەکانی کوێر کردبووم بەڵام من هەرگیز ڕقم لە دایکت نەبووە  ئەو وەکو دایکێک بوو بۆ من...ئەو خۆشیئەویستم و گرینگی پێئەدام وەکو کوڕێکی خۆی...چۆن دەتوانی ئەوە بڵێیت تای؟

لەنێو بیکردنەوەکانمدا هاوارم بەسەردا ئەکرد بەهۆی ئەو بوختانەی بۆی کردووم ئەو ڕاستەوخۆ ڕوخسای گرتم و وایلێکردم لەشوێنی خۆمدا بوەستم فرمێسکەکانم دەستیان کرد بە هاتنە خوارەوە...ئەمویست پرسیاری لێبکەم کە چۆن دەتوانێت بەمشێوەیە بیر لەمن بکاتەوە

تای: "بەڵام من باجی پاسەوانەکانی تۆم دۆزیەوە هۆبی...وە بۆیە من وابیرم کردەوە کە تۆ کافێیەکەی ئێمەت سوتاندبێت و دایکمت کوشتبێت
چونکە تۆ زۆر ڕقت لە ئێمە بوو
تۆ ڕقت لە خەڵکی هەژار بوو"
گوتی و سەیرم نزمکردەوە

من داوام لەتای کرد کا مۆبایلەکەی پێمبدا بۆ ئەوەی شتێکی پێ بڵێم...وە ئەو دوای کەمێک ڕاستەوخۆ تێگەیشت و بەخێرایی مۆبایلەکەی پێدام

قسەکانم نوسی و بە جۆنگکوک و تایم نیشاندا و هەردووکیان بەیەکەوە سەیریان کرد

"من ئەزانم تای من ڕقم لە تۆو خەڵکەکەت بوو...ئەو کەسانەی لە من هەژارتر بوون...بەڵام من گۆڕام تای...من بەهۆی خۆشەویستی تۆوە گۆڕام...من لە هەموو شوێنێکدا بەدوای تۆدا گەڕام بۆ ئەوەی داوای لێبوردنت لێبکەم...بەڵام من هەرگیز تۆم نەدۆزیەوە...لەدوایدا باوکم بۆ ماوەی زیاتر لە 4 ساڵ لە کۆشکەکەدا بەندی کردم...کاتێک بۆ یەکەمجار دەرەوەی جیهانم بینی ئەو شوێنەی تۆ منت برد بۆی...کاتێک هاتمە کافێیەکەت بۆ ئەوەی داوای لێبوردنت لێبکەم وە چ شتێک بەسەر تۆو دایکتدا هاتووە...وە چۆن لەناکاو تۆ ون بوویت...وە کاتێک هەموو شتێکم زانی دونیا بەسەرمدا ڕووخا...من هەمیشە دایکی تۆم وەکو دایکی خۆم بینیوە...ئەو تاکە کەسی هەژار بوو کە تەواوی ئەو ڕۆژانەی لەگەڵت بووم ڕقم لێینەبوو...وە هەر لەوڕۆژەدا من دایکمم لەدەستدا...وە هەروەها توانای قسەکردنیشم...بەڵام
من هەرگیز کۆڵم نەدا...من بۆ زیاتر لە
3 مانگ بەدوای تۆدا ئەگەڕام...بەڵام من تەنیا زانیاریێکی بچوکیشم دەربارەت نەدۆزیەوە

 (ڕاگیراوە) Mr MafiaWhere stories live. Discover now