ڕابردوو بەردەوامەPov Hoseok
لەسەر جێگاکەمدا پاڵکەوتبووم کاتێک گوێم لە تەقەی دەرگای ژوورەکەم بوو
هۆسیۆک: "وەرە ژوورەوە"
گوتم و سەیری ئەو کەسەم کرد بینیم دایکمەخ.جۆنگ: "شیرینەکەم...چی بووە همم؟ تۆ ئەم ماوەیە زۆر غەمبار دەردەکەوی... ئەی خۆرەکەی من لەکوێیە؟"
گوتی کاتێک هاتە لام و لەباوەشی کردم ئەو هەموو شتێک دەربارەی من ئەزانێتهۆسیۆک: "دایکە"
خ.جۆنگ: "بەڵێ شیرینەکەم گوێمگرتوە"
هۆسیۆک: "دایکە من سەرلێشێواوم... زۆریش سەرلێشێواوم...من جاکسۆنم خۆشدەوێت...بەڵام هیچ هەستێکی بۆ من نیە...ئەو وا هەست دەکات...ئێمە بە زۆرلێکردن لەو پەیوەندیەداین"
گوتم و ئەو بەبێدەنگی گوێی لێدەگرتمهۆسیۆک: "لەڕاستیدا دایکە...من ژوانم لەگەڵ کوڕێکدا هەبوو...ئەو ناوی تایهیۆنگ بوو...بەڵام ئەو تەنیا یاریەک بوو بۆ من...من وام لێکرد بکەوێتە خۆشەویستی منەوە کەمتر لە هەفتەیەک وە بۆ ماوەی مانگێک لەگەڵیدا بووم...بەڵام ئێستاکە کە ئەو لەگەڵ مندا نیە...وا هەست دەکەم ئەو باشتر بوو بۆ من...بەڵام دایکە...ئەو هەژار بوو...چۆن دەتوانم لەپەیوەندیدابم لەگەڵ کەسێکی ئاست نزمتر لە خۆمان"
گوتم و ئەو تەنیا سەیری دەکردم دوای کەمێک لەبێدەنگی گوتیخ.جۆنگ: "ئەوە دەربارەی هەستە...تۆ کەوتیتە خۆشەویستی لەگەڵ کەسە ڕاستەکەدا...وە ئەو پەیوەندیە گرینگی بە پارە و هیچ شتێکی تر نەداوە...ئەوە دەربارەی هەستە...هەستەکانی تۆ...دڵی تۆ"
گوتی و من تەنیا سەیری دایکمم دەکرد و گوێم لە قسەکانی ڕائەگرتخ.جۆنگ: "من ئەزانم هۆبی.من تۆم گەورەکرد بێ ئەوەی هەست بە کەمی هیچ شتێک بکەیت...بەڵام خۆشەویستی جیاوازە...تۆ ناتوانی بەپارە خۆشەویستی بکڕی...لەگەڵ جاکسۆن خۆشەویستیەکەی ئێوە هەڵەیە...تۆ ئەوت خۆشدەوێت چونکە ئەو دەوڵەمەندە و دەتوانێت هەرچیت بوێت بۆت بکڕێت...بەڵام تۆ پارەکانی ئەوت خۆشدەوێت نەوەک خۆی"
"تای هیچ شتێکی نیە...هەموو ئەوەی هەیەتی خۆشەویستی بداتە تۆ... خۆشەویستیەکەی بەش بکات لەگەڵ تۆ
ئەو بەڕاستی ئەوەی داوەتە تۆ کە دەتەوێت وە هەیەتی...بەڵام جاکسۆن ئەوەی داوەتە تۆ کە ویستووتە...ئەو ئەتوانێت ئۆتۆمبێلی گرانبەها و جلوبەرگی گرانبەهات بۆ بکڕێت و بتبات بۆ ئاهەنگی گەورە...بەڵام ئەوەی بەڕاستی تۆ دەتەوێت خۆشەویستی ڕاستەقینەیە...ئەو هەستە ڕاستەقینەی کە بۆ کەسێکی ڕاست هەتە...وە ئەوە شتێکی جیاوازە لەنێوان پێویست و داواکردن...تۆ بەڕاستی تایهیۆنگت ئەوێ خۆشەویستیەکەی ئەوت ئەوێت گرینگی پێدانەکەیت ئەوێت پشتگیریەکەیت ئەوێت وە ئەوە هەموو ئەو شتەیە کە لەماوەی ئەو یەک مانگەدا هەستت پێکردووە...بەڵام هەرگیز لەگەڵ جاکسۆندا هەستت پێی نەکردووە...
ئەو تەنیا ئەو شتانەت پێئەدات کە دەتەوێت نەوەک هیچی تر"
دایکم هەموو ئەوانەی گوت کاتێک چاوەکانم پڕ فرمێسک بوون...من تایم ئەوێت...خۆشەویستیەکەی ئەوم ئەوێت ئەو تاکە کەسە کە بەڕاستی خۆشم بوێت
بەڵام پارە چاوەکانی کوێر کردبووم... بەڕاستی ئەو کوێری کردبووم لەوەی تانانەت ئەو هەموو خۆشەویستیەی تای نەبینم
![](https://img.wattpad.com/cover/346026786-288-k171749.jpg)
YOU ARE READING
(ڕاگیراوە) Mr Mafia
Actionکوڕێکی 22 ساڵ جۆنگ هۆسیۆک بێ ئاگا لە کارە قێزەونەکانی باوکی چی ڕوودەدات کاتێک ڕۆژێک سەرۆکی مافیایەک هێرشدەکاتە سەر خانووەکەی وە لەوکاتەدا داوای هۆسیۆک دەکات وەکو کۆیلەی خۆی تا ئەوەی باوکی دەتوانێت کوڕەکەی بگەڕێنێتەوە لای خۆی بەو گروپەی کە هەیەتی ب...