Part 3

305 61 11
                                    


Hoseok Pov

خزمەتکارەکەی بەڕاستی زۆر یارمەتیدام بۆ ئەوەی گەرماوێک بکەم و هەروەها هەندێک جلیشی بۆ هێنام...من نامدەزانی تایهیۆنگ چ پلانێکی بۆ من هەیە...ئەو هەمان ئەو تایهیۆنگە نیە کە من دەمناسی...ئەو کەسەی لەگەڵی کەوتمە خۆشەویستیەوە...هەموو ژیانم نەفرەتیە ئێستا...ئەو وادەزانێت من سۆزانیم وە منیش زۆر ڕقم لەوەیە

لەکاتێکدا بیرم لەوانە دەکردەوە لەسەر جێگاکەمدا دانیشتم و قاچەکانم لە باوەش گرت بۆ لای سینگم
بۆچی ژیان زۆر خراپە بۆ من؟

لەوکاتەدا دەرگای ژوورەکەم بە بەهێزیەوە کرایەوە و وایکرد سەرنجم بکەوێتە سەر...وە ئەوە هیچ کەسێک نەبوو جگە لە تایهیۆنگ...ئەمتوانی بۆنی ئەو مەشروبە بکەم کە دیار بوو زۆری خواردبویەوە...دەرگاکەی قفل کرد و ئەو چاکەتەی لەبەریدابوو داینا کە وایلێکردم هەست بە هەندێک نائاسودەیی بکەم

Taehyung Pov

ڕۆیشتمە ژوورەکەم کاتێک بینیم هۆبی لەسەر جێگاکەمدا دانیشتبوو قاچەکانی لەباوەش گرتبوو...هۆبی؟...هاهـ...هۆبی نا هۆسیۆک
بەچاوە گەورەکانی سەیری کردم و کە وایلێکردم ڕابردووم بیرکەوێتەوە... چەندە بێ تاوانە ئەو...باشە لەڕاستیدا ئەو هەرگیز بێ تاوان نیە...ئەو تەنیا یاری بەهەستەکانم کرد و منی بەکارهێنا

هەموو ئەو بیرکردنەوانە وایلێکردم هەست بە توڕەیی بکەم...بە چاوێکی تاریکەوە سەیرم کرد و هەنگاوەکانم بەرەو لای ئەونا

Hoseok Pov

ئەمتوانی هەست ئەو ڕقەی بکەم لەنێو چاوەکانی...گەڕامەوە دواوە کاتێک ئەو هەنگاوەکانی بەرەو لای من ئەهێنا... سەیری سەرەوەی قاچمی کرد لەکاتێکدا بەشێکی ڕووت بوو بەخێرایی دامپۆشی

تای تکایە هیچ شتێکی خراپ مەکە... تکایە...هەرنا گوێ لەقسەکانم بگرە

من ئەمتوانی ئەو قسانە تەنیا لەنێو بیرکردنەوەکامدا بڵێم...ئەو تەنیا سەیری قاچمی ئەکرد بەڵام هەر لە چاوتروکاندنێکدا قاچمی گرت و ڕایکێشام بۆ لای خۆی وا وایکرد بۆ ساتێک هەناسەم بوەستێ بەهۆی ئەو کارە لەناکاوەی

ئەو هاتە سەر من لەکاتێکدا تەنیا بە ترسێکی زۆرەوە سەیرم دەکرد...ڕاستە ئەو زۆر جوانتر لە پێشتر بەڵام ئەوکاتەی کە چاوەکانی پڕ لە خۆشەویستی بوون ئێستاکە من تەنیا ڕق و کینەی تێدا دەبینم

تای: "سڵاو هۆسیۆک...بیری منت کردووە ها؟...بیری تایت کردووە...ئۆهـ نەخێر... ئێستاکە من تای نیم...بەڵکو داددی تۆم"

گوتی و ئێستاکە تێگەیشتم ئەو چ پلانێکی بۆ من هەیە...لەناکاو پاڵمنا و هەوڵمدا ڕابکەم بەڵام ئەو زۆر بەتوندی کەمەرمی گرت و بۆ لای خۆی ڕایکێشام کە وایکرد ناڵەیەک بکەم بەهۆی ئازارەوە وە دواتر ڕاستەوخۆ بەدەستێکی ڕووخساری گرتم

تای: "ئەزانی چی هۆسیۆک؟...با تەنیا دەست پێبکەین...من بۆ ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی ئەوە دەکەم...نزیکی 4 ساڵ دەبێت ڕاستە؟...ئەوکاتەی منت جێهێشت یاخود پێویستە بڵێم کاتێک خیانەتت لێکردم"
بەدەنگە قوڵ و تترسناکەکەیەوە گوتی

 (ڕاگیراوە) Mr MafiaWhere stories live. Discover now