Part 25

171 39 11
                                    

Pov Taehyung

لەکۆتایدا دووبارە نامەیەکی ترم لەلایەن جاکسۆنەوە بۆ هات کە نزیکی لە بەیانیەوە چاوەڕێم

Friday 11:00 am

                  ..._ .. . ._ _

دڵخۆشم بە قسەکردنەوە لەگەڵت کیم تایهیۆنگ هیوادارم ئەم چەند ڕۆژە بەباشی خەوتبی باشە ئەزانی چی لەوکاتەوەی هۆبی دەتوانێت قسەبکات هەرکاتێک بمەوێت خۆشەویستی لەگەڵ بکەم ناڵە و هاوارەکانی وەکو ئاوازێکن بۆ گوێم وە ڕۆژێک بەدڵنیاییەوە ئەوانەت بۆ ئەنێرم ئازیزەکەم

                  ..._ .. . ._ _

ئەوە هەموو ئەو شتە بوو کە خوێندمەوە لەکاتێکدا چاوەکانم سوور بوبوون بەهۆی توڕەییەوە...ئێستاکە نەفرەتیانە ئەمەوێت خۆی و ئەو سەرۆکەی بکوژم
بەڵام ئێستا تەنیا سەرنج بدە سەر وشەکان و بیاندۆزەوە

تای: "سکوڵهێد skullhead"

تای: "هاوڕێ نزیکەکەت سەرۆکی ڕاستەقینەی skullhead"

بەنەفەرەت بی...ئەمزانی کە بەمشێوەیەی لێدێت...تەنیا نەفرەت نەفرەت...ئەوە مانای وایە یەکێک لە هاوڕێکانم مارێکە...بەڵام کێیە؟...کێ؟
یونگی هیۆنگ؟...نامجون هیۆنگ...جین هیۆنگ...جیمین یان جۆنگکوک...من تەنیا ناتوانم بڕۆم و پێیان بڵێم کێ مارەکەیە...بەڵام ئێستاکە هەموویان لە لیستی نامۆکانن...وە ئەوان هەموویان زۆر تێکەڵاو بوون لەگەڵ هۆبی بەتایبەت جۆنگکوک...بەڵام ئەو زانیاری بۆ هێنام دەربارەی هۆبی...بەڵام هەرچیەک بێت ئێستاکە پێویستە چاوم لەسەر هەموویان بێت

بۆ دواجار سەیری نامەکاەم کردەوە و بڕیارمدا بڕۆم بۆ پاڕکێک بۆ ئەوەی هەوایەکی پاک هەڵمژم

کاتێک ڕۆیشتمە پاڕکەکە لەسەر یەکێک لە کورسیەکاندا دانیشتم و هەوڵمدا کەمێک مێشکم ئارام بکەمەوە...دوای چەند خولەکێک پیاوێک هات و لە تەنیشتمەوە دانیشت بەڵام گرینگیم پێینەدا و چاوەکانم داخست

؟؟: "هیوادەخوازم بتوانم هەموو کەسە ئازیزەکانم ڕزگار بکەم"
گوتی و منیش تەنیا بە سەرلێشێواوی سەیریم کرد...بۆچی ئەو قسەیەم پێئەڵێت؟

؟؟: "ئەم جیهانە پڕیەتی لە کەسانی دوڕوو...بۆیە پێویستە متمانە بە هیچ کەسێک نەکەین"
دووبارە گوتی وە لەوکاتەدا تێبینیم کرد لۆگۆی skullhead بەسەر ئەنگوستیلەی پەنجەیەوە بوو کە جۆنگکوک ئەوەی نیشاندام

ڕاستەوخۆ سەیری ڕوخساریم کرد و زانیم کێیە...بۆ چرکەیەک ماسکەکەی هێنایە خوارەوە و ڕاستەوخۆ بەستیەوە وە ئەوەش هیچ کەسێک نەبوو جگە لە؟جاکسۆن...کاتێک ویستم قسە بکەم ڕاستەوخۆ بێدەنگ بووم کە زانیم ئەو بەنهێنی قسەم لەگەڵدا دەکات...بەڵێ دڵنیام لەوەی مایکڕۆفۆن بە جلەکانیەوەیەتی بۆیە...ئەمزانی چونکە هەموو مافیایەک ئەم کارە بەرامبەر کەسەکانی ئەکات چونکە هەرگیز متمانەیان پێیان نیە...دوای ئەوە بەبێدەنگی هەڵسا و شوێنەکەی جێهێشت

 (ڕاگیراوە) Mr MafiaWhere stories live. Discover now