Part 38

233 39 45
                                    

Pov Yoongi

یونگی: "بەنەفرەت بی ئەوە داخراوە"
گوتم کاتێک هەموومان ڕۆیشتینە دەرگای بەشی سەرەوەی باڵەخانەکە

جیمین: "لاچۆ من هەموو کۆدە نهێنیەکی ئەم باڵەخانەیە دەزانم"
گوتی و دەستی کرد بە کردنەوەی دەرگاکە

وە لەکۆتایدا دەرگاکە کرایەوە ڕاستەوخۆ ڕامانکرد...بەڵام لێرەدا تەنیا هۆسیۆکی گریاومان دۆزیەوە لەکاتێکدا دەستەکانی خوێنی لێدێت بەهۆی ئەو کەلەپچەیەی دەستیەوە

بەخێرایی ڕامانکردە لای ئەو نامجون ڕاستەوخۆ گولەیەکی لە کەلەپچەکەدا و کردیەوە کە وایکرد ڕاستەوخۆ لەسەر ئەرزەکەی دانێین و ڕاستەوخۆ بەتوندیەوە لەباوەشیم گرت بۆ ئەوەی کەمێک هێمن بێتەوە

یونگی: "هۆسیۆک هێمن بەوە...ئێمە لێرەین...تای و جۆنگکوک لەکوێن؟...ئێمە پێویستە تای ڕزگار بکەین"
گوتم بەڵام ئەو بەردەوام بوو لە گریان

هۆسیۆک: "ئەو(هەنسک) کەوتە(هەنسک) خوارەوەی باڵەخانەکە"
گوتی لەکاتێکدا دەگریا بەڵام من نەمدەتوانی لەهیچ شتێکی تێبگەم

بەڵام لەوکاتەدا هەموومان تێبینی خوێنمان کرد لەسەر ئەرزەکە کە بەرەو لێواری باڵەخانەکە ئەڕۆیشت...ڕاستەوخۆ چاوەکانم فراوان بوون...من و جیمین و نامجون بەخێرایی ڕامانکردە لێواری باڵەخانەکە وە ئەوەی کە بینیمان وایکرد ڕوح لە جەستەماندا بێتە دەرەوە و هەموومان لەشوێنی خۆماندا ببەستین

لێرەدا دوو جەستەمان بینی...یەکێکیان لەنێو مەلەوانگە و ئەوەی تر لەسەر لێواری مەلەوانگەکە

ڕاستەوخۆ ڕامانکرە خوارەوەی باڵەخانەکە بە هەنگاوە خێراکانمانەوە
جین هیۆنگ هۆسیۆکی لەباوەش گرت و هێنایە خوارەوە بەهۆی ئەوەی زۆر ترساو بوو لەهۆش خۆی چوبوو

هەر دوای ئەوەی دەرگای ئەسانسۆرەکە کرایەوە ڕاستەوخۆ ڕامانکرە دەرەوەی باڵەخانەکە

لە نەخۆشخانە

تایهیۆنگ بۆ ماوەی زیاتر لە 3 کاتژمێر دەبێت لە ژووری نەشتەرگەریە...وە هۆسیۆک تاکو ئێستا بەهۆش خۆی نەهاتوەتەوە و لەسەر جێگاکەیدا ڕاکشاوە و کانولەی بەدەستەوەیە

هەر ئەوکاتەی ڕۆیشتینە لای مەلەوانگەکە جەستەی مردووی جۆنگکوکمان دۆزیەوە کە لەنێو
خوێنی خۆیدا نقوم بوبوو
وە جەستەی تایهیۆنگ لە سەرەوەی ئاوەکەدا بوو...من و جیمین بەخێرایی ڕامانکردە نێو ئاوەکە و تایمان دەرهێنا
ئەو هێشتاکە هەناسەی ئەدا هەربۆیە هیچ کاتێکمان لەدەست نەدات بەخێرایی هێنام بۆ نەخۆشخانە...وە ئێستاکە هەموومان لەلای هۆسیۆکین کە چەند کاتژمێرێک دەبێت بێ ئاگایە...هەروەها ئێمە ئێستاکە ئەوەمان زانی کە ئەو دووگیانە و منداڵەکەش هی جۆنگکوکە

جۆنگکوک هەر لەو کاتەدا مردبوو وە ئێستاکە جەستەی لەبەشی مردووانی نەخۆشخانەیە

هیچ کامێکمان نەماندەتوانی هیچ قسەیەک بکەین...هەموومان نیگەرانی ئەو پیاوە بووین کە ئێستاکە لە ژووری نەشتەرگەریەکەیدا شەڕ لەگەڵ ژیان و مردن دەکات...دکتۆرەکان گوتیان کە زۆربەی بەشی جەستەی شکاوە و خوێنێکی زۆریشی لێ ڕۆیشتووە

 (ڕاگیراوە) Mr MafiaWhere stories live. Discover now