Part 18

186 50 41
                                    

Pov Taehyung

کاتێک ڕۆیشتمە نەخۆشخانە بەخێرایی ڕۆیشتمە لای سکرتێرەکەی نزیک ئەوێ

تای: "جیۆن جۆنگکوک لەکام ژوورە؟بەڕووداوی هاتوچۆ بووە"
گوتمە پەرستارەکە و ئەویش سەیری کۆمپیوتەری بەردەمی بنێرە

پەرستار: "ئۆهـ بەڕێز جۆنگکوک لە نەشتەرگەریدایە لە قاتی چوارەم... بەڕێزم بوەستە"
هەر لەوکاتەی پەرستارەکە گوتی ڕامکردە ژووری نەشتەرگەریەکە

جین: "تایهیۆنگ چاوەڕێکە"
گوێم لێبوو هیۆنگ لەدواوە بانگی ئەکردم بەڵام من گرینگیم پێنەدا

گوێم لە هیچ کەسێک نەدەگرت لەوەی ڕێگریم لێبکات بوەستم لەوەی بڕۆم
بەخێرایی دەرگای ژووری نەشتەرگەریکەم کردەوە

بەڵام چیم بینی جۆنگکوک هەموو جەستەی بەئامێرکرابوو و چەندها دکتۆر لەچواردەوریدا کۆببونەوە

هەموویان ڕاستەوخۆ سەیریان کردم کاتێک ڕۆیشتمە ژوورەوە وە یەکێکیان ڕاستەوخۆ بەرەو ڕووی من هات

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

هەموویان ڕاستەوخۆ سەیریان کردم کاتێک ڕۆیشتمە ژوورەوە وە یەکێکیان ڕاستەوخۆ بەرەو ڕووی من هات

پەرستار: "بەڕێزم تۆ ناتوانی بەمشێوەیە بێیتە ژوورەوە تکایە لەدەرەوە چاوەڕێ بکە"
ئەو پەرستارە گوتی بەڵام من تەنیا چاوەکانم لەسەر جۆنگکوک بوو
چاوەکانم پڕ فرمێسک بوون و منیان لە ژوورەکە برده دەرەوە

لەسەر کورسیەکدا دانیشت و بوو سەرم نزم کردەوە...جۆنگکوک لەژێر مەترسیدایە و هێشتاکەش نازانم هۆبی لەکوێیە...گوتمە پاسەوانەکانم کە بەدوایدا بگەڕێن و بەخێرایی شوێنەکەی بدۆزنەوە...بەڵام هێشتاکە هیچ زانیاریەکم لەلایەن ئەوەوە دەست نەکەوتووە

جین: "تـ تای جۆنگکوک چۆنە؟"
کاتێک گوتی سەیرم کرد و بینیم ئەویش چاوەکانی پڕ فرمێسکە...وە هەوکاتەدا سەرنجمدا کە یونگی هیۆنگ و نامجون هیۆنگ و جیمینیش لێرەدان بەنیگەرانیەوە لێرەدا وەستاون

تای: "من نازانم هیۆنگ ئەوان منیان لە ژوورەکە کرده دەرەوە"
گوتم و سەیری خوارەوەم کرد
جین هیۆنگ لەتەنیشتمدا دانیشت و دەستی کرد بە گریان...جیمینیش هەوڵی ئەدا ئارامی بکاتەوە بەڵام خۆشی ئەگریا

دوای چەند کاتژمێرێک لە بێدەنگی و چاوەڕێکردن دەرگای ژووری نەشتەرگەریەکە کرایەوە و ڕاستەوخۆ هەموومان بەرەو لای دکتۆرەکە ڕۆیشتین

 (ڕاگیراوە) Mr MafiaWhere stories live. Discover now