Pov Taehyung
لەسەر قەنەفەکەدا دانیشتبوون لەکاتێکدا تێبینیم کردبوو یونگی هیۆنگ لەبەیانیەوە هەر باوێشک ئەدات
تای: "هیۆنگ تۆ ئەم چەند ڕۆژە هیچ نەخەوتووی؟"
یونگی: "یاا تای من بەهەندێک کارەوە خەریکم"
گوتی و ڕاستەوخۆ لەسەر قەنەفەکەدا هەڵسا و ڕۆیشتە ژوورەکەی خۆی
چی بەسەر ئەوداهاتووە؟جۆنگکوک: "هێی تای من شتێکم دەربارەی کەیسەکەی هۆبی دۆزیەوە"
بەهاوارەوە گوتی ڕاستەوخۆ وایکرد سەرنجم بکەوێتە سەرتای: "چی؟"
جۆنگکوک: "هۆبی 100% لەلایەن باندی skullhead ڕفێنراوە...من لە کامێرای ئۆتۆمبێلەکەمەوە سەیرم کرد...کاتێک تێبینم کرد ئۆتۆمبێلەکە پەیوەندی بەوانەوە هەبوو...چونکە لەسەر ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە SKH هەموو کە ئەمەش بە مانای لۆگۆی skullhead"
گوتی ئەو وێنانەی نیشاندام کە لە ئۆتۆمبێلەکەوە گرتبوویتای: "ئەمزانی...بەڵام ئێستا ئەو نەفرەتیانە هۆبیان لەکوێ شاردوەتەوە؟"
بەتوڕەییەوە گوتمجۆنگکوک: "تای هێمن بەوە هەرنا ئێستا ئەزانین کێ دەستی لەپشت ڕفاندنەکەی هۆبی هەیە...وە دڵنیابە لەوەی بەزووی ئەیبینینەوە"
گوتی و منیش کەوتمە بیرکردنەوەیەکی قوڵەوەجۆنگکوک: "وە ئێستا من دەڕۆمە دەرەوە بۆ ئەوەی هەندێک هەوای پاک هەڵمژم"
گوتی و لە کۆشکەکەدا ڕۆیشتە دەرەوە"کەواتە لەکۆتایدا تۆ زانیت کێ لەپشت ئەمەوەیە کیم تایهیۆنگ...بەڵام بەڵێنت پێدەدەم هەرگیز ناتوانی بزانیت شوێنەکەی ئەو لەکوێیە"
دووبارە پیاوە نەناسراوەکە گوتی و بزەیەکی بەفیزی کرد(لە بنکەی skullhead)
پیاوێک بەڕێکەوت بۆ ئۆفیسی سەرۆکی skullhead
دوای ئەوەی زۆربەی هۆڵەکانی تێپەڕاند وە لەکۆتایدا ڕۆیشتە بەردەم بیناکە و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و لە دەرگاکەیدا؟؟: "وەرە"
دەنگێکی قوڵ گوتیئەویش بەهێواشی دەرگاکەی کردەوە و سەیری گەورەکەی کرد کە چاوەکانی لەسەر ئەو وێنانەی هۆسیۆکە کە لەسەر مێزەکەدا دایناوە
؟؟: "ئۆهـ جاکسۆن چی وایلێکردووی بێیت بۆ ئێرە؟"
ئەو پیاوە گوتیPov Jackson
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و ڕۆیشتمە بەردەمی
جاکسۆن: "بۆچی ئەوەت کرد؟"؟؟: "چیم کردووە؟"
بەبزەیەکی بەفیزەوە گوتی...دڵنیام لەوەی ئەو زۆر بەباشی ئەزانێت باشی چی ئەکەمجاکسۆن: "بۆچی دەستدرێژیت کردە سەر هۆسیۆک؟...تەنانەت دووجاریش"
گوتم و ئەو تەنیا سەیری ئەکردم؟؟: "ئەو موڵکی منە...هەرچیەکم بوێت لێئەکەم...پێویست ناکات ئەوەندە بیر لەو بکەیتەوە یاخود گرینگی پێبدەیت بەڕێز جاکسۆن وانگ"
گوتی و ئەمویست کۆنتڕۆڵی ئەو توڕەییە بکەم کە لەناخمدایە
![](https://img.wattpad.com/cover/346026786-288-k171749.jpg)
YOU ARE READING
(ڕاگیراوە) Mr Mafia
Actionکوڕێکی 22 ساڵ جۆنگ هۆسیۆک بێ ئاگا لە کارە قێزەونەکانی باوکی چی ڕوودەدات کاتێک ڕۆژێک سەرۆکی مافیایەک هێرشدەکاتە سەر خانووەکەی وە لەوکاتەدا داوای هۆسیۆک دەکات وەکو کۆیلەی خۆی تا ئەوەی باوکی دەتوانێت کوڕەکەی بگەڕێنێتەوە لای خۆی بەو گروپەی کە هەیەتی ب...