Part 34

164 41 30
                                    


نامجون: "کەواتە چۆن ناونیشانەکەیت دەستکەوت؟"
گوتی و یونگی ئەو چاتانەی نیشاندا
وە نامجون بۆ ماوەیەک سەیری کرد ڕاستەوخۆ شۆک بوو بەوەی ئەویش هەمان شتێ زانی

نامجون: "نەفرەت‌ هەرگیز نەمدەزانی جاکسۆن مێشکێکی ئەوەندە زیرەکی هەیە"

جین: "بەڵێ ئەو بەڕاستی زیرەکە"
ئەویش بەهەمان شێوە گوتی و لەکۆتایدا پێکەنینێکی کرد

یونگی: "کەواتە ئێستا پلانەکەمان چیە؟"

تای: "پێویستە تیمێکی زۆر باش ئامادە بکەین...بەڵام بێ ئەوەی سەرۆکی skullhead ئاگادار بێت هەرچۆنێک بێت دەزانین کە ئەو چەندە بەهێزە بۆیە ناکرێت هەڵەیەکی بچوکیش بکەین"
گوتی و هەمووان بێدەنگ بوون

جۆنگکوک: "بەڵێ پێویستە سەرەتا پیاوە بەهێزەکانمان ئامادە بکەین...چی دەربارەی تیمی 3,6,11,14,17 وە 20 ئەوان بەهێزترین پیاو و نیشانەشکێنیان تێدایە"
گوتی و نامجونیش نیشانەی ڕازیبونی پێدا

نامجون: "ئەو ڕاست دەکات تای هەروەها تیمی 203,109 ئەوانیش بەهێزترین بکوژەکانی تێدایە کە ئەتوانن کەسەکان بکوژن بێ ئەوەی هیچ کەسێک پێی بزانێت"
گوتی و جۆنگکوک بێدەنگ بویەوە

تای: "لەهەریەکەیان چەند پیاو هەیە؟"

جۆنگکوک: "پێنج"

یونگی: "تەواو کەواتە ئەکرێ"
گوتی و هەمووان ڕازی بوون

جۆنگکوک: "وە ئەوە نەخشەی باڵەخانەکەیە...بەهۆی فڕۆکەیەکی نهێنیەوە وێنەیەک لەسەرەوەی باڵەخانەکەوە گیراوە وادیارە کە هەلیکۆپتەر لەسەرەوەدا هەبووە"
گوتی و وایکرد تای برۆیەکی بەرز بکاتەوە

جین: "مانای وایە بەمنزیکانە ئەوان باڵەخانەکە بەجێئەهێڵن...یاخود لەوانەیە شارەکە...وە دەیانەوێت هۆبی و سەرۆکەکەیان واتە جیمین لێرەدا بڕۆن و لەئێمەدا ڕابکەن"
هەرکە جین گوتی ڕاستەوخۆ چاوەکانی تای فراوان بوون

تای: "کەواتە پێویستە ئێستاکە بڕۆین"
گوتی و ڕاستەوخۆ هەڵسایەوە

جۆنگکوک: "تای دانیشە ئێمە هێشتا بەتەواوی پلانەکەمان دانەناوە"
گوتی و تای دووبارە لەشوێنی خۆیدا دانیشتەوە...بەڵام لەناکاو دەستی کرد بە کۆخەکردنێکی توند...یونگی ڕاستەوخۆ هەڵسایەوە و پەرداخێک ئاوی گەرمی بۆ هێنا

یونگی: "منداڵ تۆ باشی؟...ئەوە زۆر ئازاری هەیە؟"
بە پەشۆکاویەکی زۆرەوە گوتی کە وایکرد ئەوانی تریش بەنیگەرانیەوە سەیری بکەن

جین: "یاا تای تۆ بۆچی بەمشێوە خراپە دەکۆخی؟"
بەنیگەرانیەوە گوتی

تای: "تەنها بەهۆی هەنێک هەوکردنی ڤایرۆسیەوەیە هیچ شتێکی گرینگ نیە با بەردەوامی بە پلانەکەمان بدەین"
گوتی و هەمووان بێدەنگ بوون بەڵام یونگی هێشتاکە بە نیگەرانیەوە سەیری دەکا و چاوەکانی لەسەریەتی

 (ڕاگیراوە) Mr MafiaWhere stories live. Discover now