تای: "بەیانی باش کوڕەبچوکەکەم" گوتم و ڕومەتەکانیم گرت ئەوە ئەو ڕێگایەیە کە من پێیدەڵێم بەیانی باش سوپاس...داوای لێبوردن دەکەم..شەوشاد بۆ خۆشمدەوێی سەرم کردە نێو ملی و بەدەنگە گڕەکەمەوە گوتم
تای: "بەباشی خەوتی شیرینەکەم؟" پرسیم و ئەویش تەنیا بێدەنگ بوو... دواتر بەهێواشی دەستەکانی کردە نێو قژم و بەنەرمی ئەیجوڵاند
بەهێواشی چەند ماچێکم له ملی کرد و دواتر ڕۆیشتمە لای لێوەکانی و ماچیم کرد وە ئەویش بەهەمان شێوە ماچی کردمەوە و دوای کەمێک دورکەوتمەوە
تای: "هۆبیا من ئەڕۆم گەرماو ئەکەم ئەتەوێت لەگەڵ مندا بێیت؟" گوتم و کە ڕاستەوخۆ چاوەکانی فراوان بوون و سەری بەنەخێر جوڵاند...دووبارە پێکەنیم بەهۆی ئەوەی هێشتاکە شەرمم لێئەکات
تای: "بەڵام من هەموو شتێکی تۆم بینیوە...لێرەدا هیچ شتێک نیە تاکو بیشاریتەوە" بەبزەیەکی بەفیزەوە گوتم...ئەویش زیاتر شەرمی کرد و ڕوخساری بەدەستەکانی داپۆشی...پێکەنیم و و ماچێکی سەری و دەستە بچوکەکانیم کرد
تای: "باشە من ئەڕۆم گەرماوێک ئەکەم وە ئەمڕۆ هەندێک کارم هەیە بۆیە پێویستە بڕۆم" گوتم و ماچێکی تری سەریم کرد و ڕۆیشتمە گەرماوەکە