هۆسیۆک بەئاگا هات کاتێک هەستی کرد کەسێک باوەشی لە کەمەری داوە...ئەو بەتەواوی ئەیزانی ئەوە کێیە هەربۆیە هەوڵیدا خۆی ڕزگار بکات لەو باوەشە توندەی ئەو؟؟: "هەڵسای خۆشەویستم؟"
گوتی...ئەو هێشتا دەنگی لە جارەکانیتر جیاوازەهۆسیۆک: "همم"
تەنیا همێکی کرد بۆ وەڵامدانەوە؟؟: "هۆسیۆکی من هەواڵێکی خۆشم هەیە بۆ تۆ"
گوتی و وایلێکرد هۆسیۆک بە هێمنیەوە گوێی لێبگرێت
دوای چەند خولەکێک لە بێدەنگی قسەی کرد و وایکرد جیهان لەبەر چاوەکانی هۆسیۆک بلەرزێت؟؟: "بەیانی دەڕۆین بۆ ئەمریکا...وە بۆ هەتاهەتایە"
Pov Taehyung
نیوەڕۆ بوو کاتێک هەڵسام و بەماندوویەوە لەسەر جێگاکەمدا دانیشتم و سەیری هیچ شتێکم نەدەکرد
من نازانم چۆن و کەی دوێنێ شەو لەسەر ئەرزەکەدا خەوم لێکەوتووەبەبێدەنگیەوە هەڵسام و بەڕێکەوتم بۆ گەرماوەکە
سەرم نوقمی ئەو ئاوە کرد و بۆ ماوەیەک بەمشێوەیە مامەوە
تای: "من بڕیارمدا"
گوتم کاتێک هاتمە دەرەوە لە بانیۆکە و دواتر لە ژوورەکەڕۆیشتمە چێشتخانەکە و بینیم جین هیۆنگ و جۆنگکوک لەوێدان بەڵام هێشتاکە جیمین و یونگی هیۆنگ نەهاتوون
لەشوێنی خۆمدا دانیشتم و چاوەڕێی جین هیۆنگم کرد بۆ ئەوەی خواردنی نیوەڕۆم بۆ بێنێت
تای: "نامجون هیۆنگ لەکوێیە؟"
جین: "سیخوڕی بەسەر یونگیەوە ئەکات"
گوتی و منیش بێدەنگ بوومدوای چەند خولەکێک لە بێدەنگی دەستم کرد بە قسەکردن کە وایکرد جین هیۆنگ و جۆنگکوک سەرنجیان بکەوێتە سەرم
تای: "تیمەکە ئامادە بکەن ئەمڕۆ هێرش دەکەینە سەر ئەو باڵەخانەیە"
ئێستاکەی نزیکەی دوا نیوەڕۆیە و یونگی هیۆنگ هێشتاکە نەگەڕاوەتەوە و لەو باڵەخانەیەدایە...جۆنگکوک و جین هیۆنگ نزیکی چوار تیمیان ئامادە کردووە کە هەریەکەیان لە 20ئەندام پێکدێن
جین: "وابیرئەکەمەوە ئەم کارە لێرەوە تەواو دەبێت"
گوتی و من و جۆنگکوکیش بێدەنگ بووینتای: "کاتژمێر 4 بەڕێئەکەوین بۆ ئەو شوێنە...ئێستاکە نزیکی 3"
گوتم و هەردووکیان ڕازی بوونجین: "من دەربارەی ئەوە نامجونیشم ئاگادار کردوەتەوە وە ئەو ئێستاکە لێرەیە"
گوتی و بێدەنگ بووموە لەوکاتەدا هەستم بە هەندێک توێنیەتی کرد بۆیە ڕۆیشتمە چێشتخانە بۆ ئەوەی شتێک بخۆمەوە
ڕۆیشتمە چێشتخانەکە و بینیم بوتڵێک لەسەر مێزەکەدایە...هەربۆیە هەڵمگرت و خواردمەوە بەڵام هەر لەگەڵ یەکەم قوم کەلێیم خوارد هەستم بە سوتانی دەمم کرد
![](https://img.wattpad.com/cover/346026786-288-k171749.jpg)
YOU ARE READING
(ڕاگیراوە) Mr Mafia
Actionکوڕێکی 22 ساڵ جۆنگ هۆسیۆک بێ ئاگا لە کارە قێزەونەکانی باوکی چی ڕوودەدات کاتێک ڕۆژێک سەرۆکی مافیایەک هێرشدەکاتە سەر خانووەکەی وە لەوکاتەدا داوای هۆسیۆک دەکات وەکو کۆیلەی خۆی تا ئەوەی باوکی دەتوانێت کوڕەکەی بگەڕێنێتەوە لای خۆی بەو گروپەی کە هەیەتی ب...