Pov Yoongi
ئەوکاتەی نامجون و جین خەریکی هاککردنی دەرگاکە بوون...بڕیارمدا سەیری ئەو نامەیەی جاکسۆن بکەم کە بۆ تای ناردبوو...بەڵام برۆکانم لێکنا و بە گرژیەوە سەیرم کرد کاتێک هەستم بە شتێکی نامۆ کرد تێیدا
یونگی: "بۆچی هەموو کاتەکان لەو نامەیەدا بە ژمارەیە؟...وە بۆچی هەموویان تەنیا 1 کاتژمێر زیاتر و کەمترە؟"
وە لەو کاتەدا زانیم کە لەوانەیە دووبارە ئەو ژمارانەش وشەیەکی نهێنی بێت(لە پارتی 34 ڕسمەکان تەمەشا بکەنەوە کاتەکانی ئەگەر دەتانەوێت چونکە ئێستا ڕسمەکان دانێمەوە واتپاد زۆر شەکل دەکات لەبەر زۆری ڕەسمەکان)
یونگی: "ئەوانە هەمووی ژمارەن"
گوتم و بەخێرایی هەموو ژمارەکانم لە مۆبایلەکەمدا نوسی10 21 14 7 11 15 15 11
هەموویم نوسی و بەڵام سەرسام بووم بەوەی چیم تێیدا دۆزیەوە
یونگی: "ڕێکخستنی ئەلفوبێیەکان؟"
بەنزمیەوە گوتم و ڕاستەوخۆ دەستم بە نوسینی ئەلفوبێیەکان لە ژێر ژمارەکانەوە
وە چاوەکانم فراوان بوون بەوەی زانیم چ شتێکی تێدا نوسراوە...دەستەکانم دەلەرزین کاتێک سەیری کۆتا زانیاریم کرد10 21 14 7 11 15 15 11
J U N G K O O Kڕاستەوخۆ ڕامکردە لای دەرگاکە و بەتوندیەوە پاڵم پێوەئەنا
یونگی: "تای دووربکەوە لە جۆنگکوک ئەو سەرۆکی ڕاستەقینەی skullhead"
جین و نامجون بە چاوێکی فراوانەوە سەیری یونگیان ئەکرد
نامجون: "باسی چ نەفرەتیەک دەکەیت
ئەوە جیمینە"
هەرکە گوتی یونگی مۆبایلەکەی پێ نیشاندان و کاتێک ئەوەیان دیت چاوەکانیان فراوان بوونیونگی: "ئێمە پێویستە پەلە بکەین ژیانی تای لە مەترسیدایە"
گوتی و دووبارە دەستی کردەوە بە شکاندنی دەرگاکە تەنانەت گرینگی بەوەش نەدا کە دەستەکانی خوێنی لێدێت و بریندار بووە بەهۆی توندی لێدانەکانەوە
نامجون لە ئێستادا قوڕستر هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی دەرگاکە بکاتەوە...جینیش تەنیا بەترسەوە سەیری ئەو ئاوەی ژێریانی ئەکرد کە نزیکەی تا لای ملیانەوە هاتبووPov Hoseok
لەئێستادا زۆر هەست بە دڵشکاوی دەکەم دوای ئەوەی زانیم ئەو کەسەی لە پشت ئەم هەمووە کارانەوە بوو جۆنگکوکە
بۆچی؟...بۆچی ئەوەی لەگەڵ کردم
من متمانەم پێیکرد...ئەو تاکە کەس بوو لەدوای تای زۆرترین متمانەم پێیبوو کاتێک هاتمە نێو کۆشکەکەهۆسیۆک: "بۆچی؟"
گوتم لەکاتێکدا بەچاوێکی پڕ فرمێسکەوە سەیری ئەوم دەکردهۆسیۆک: "بۆچی بۆچی بۆچی بۆچی؟!"
بە هاوارەوە گوتم...لەکۆتایدا هاوارم بەسەریدڵ کرد و پاڵمنا بۆ ئەوەی لێم دووربکەوێتەوە...ڕاستەوخۆ لەسەر جێگاکەم هەڵسام و ڕامکردە لای دەرگاکە بۆ ئەوەی ڕابکەم...بەڵام هەستم بە توندیەکی زۆر کرد لە کەمەرم کە وایکرد ناڵە بکەم بەهۆی ئازارەوە...بەتوندیەوە منی سوڕاند و بە دەرگاکەوەنام و وایکرد بکەومە نێو ماسولکە گەورەکانی...بۆ ماوەیەک بە شێوەیەکی شەیتانی و بزە نەگریسەکانی سەیری دەکردم
![](https://img.wattpad.com/cover/346026786-288-k171749.jpg)
YOU ARE READING
(ڕاگیراوە) Mr Mafia
Actionکوڕێکی 22 ساڵ جۆنگ هۆسیۆک بێ ئاگا لە کارە قێزەونەکانی باوکی چی ڕوودەدات کاتێک ڕۆژێک سەرۆکی مافیایەک هێرشدەکاتە سەر خانووەکەی وە لەوکاتەدا داوای هۆسیۆک دەکات وەکو کۆیلەی خۆی تا ئەوەی باوکی دەتوانێت کوڕەکەی بگەڕێنێتەوە لای خۆی بەو گروپەی کە هەیەتی ب...