Part 31

184 43 14
                                    


تایهیۆنگ بەخێرایی ڕۆیشتە ژوورەکەی یونگی...بەڵام لەبڕی یونگی جین لەوێدا لەلای سیسەمەکەوە وەستابوو...وە تای لەوکاتەدا زۆر توڕەبوو بۆیە ڕاستەوخۆ ڕۆیشت و بەتوندی یەخەی جینی گرت
و وایکرد چاوەکانی جین فراوان بن

جین: "تۆ چیدەکەیت تای؟...یەخەم بەردە"
بەهاوارەوە گوتی و هەوڵیدەدا دەستی تای دووربخاتەوە

تای: "تۆ کێی؟"
بەدەنگێکی قوڵەوە گوتی...تای لەوکاتەدا چاوەکانی کوێبوبوون بەهۆی توڕەییەوە وە تەنیا ئەیویست لەوکاتەدا ڕفێنەری خۆشەویستەکەی بدۆزێتەوە

جین: "دەربارەی چی قسە دەکەیت کیم تایهیۆنگ؟...من کیم سیۆکجینم هیۆنگی تۆ"
بەهەمان شێوە گوتی

تای: "تۆ ڕفێنەری هۆبیت؟...ئەی وانیە!؟"
بەهاوارێکی بەرزەوە گوتی و توندتر یەخەی گرت

جین: "دەربارەی چ شتێکی نەفرەتی قسە دەکەیت؟"
ئەویش بەهەمان شێوە هاواری کردەوە

تای: "تۆ زۆر بەباشی دەزانی دەربارەی چی قسە دەکەم...تۆ لەکوێ بووی ئەوکاتەی ئەوان هێرشیان کردە سەر ئێمە و خەریک بوو جیمین بکوژن؟..ئەو ڕۆژە قسەت لەگەڵ کێدا دەکرد و پێیت دەگوت بە زنجیر بیبەستنەوە؟ ئەو ڕۆژەی پێم گوتی گومانم لە کەسێکدا هەیە بۆچی بەمشێوەیە ڕوخسارت گۆڕا؟...قسەت لەگەڵ کێ دەکرد؟...کێ دووگیانە کاتێک ئەو ڕۆژە گوتت گرینگی پێبدەن ها؟"
بەهاوارێکی بەرزەوە قسەکانی کرد لەکاتێکدا جین لەشوێنی خۆیدا مابویەوە

دوای ئەو هاوارانەی جین و تای...کاتێک جۆنگکوک گوێی لەوان بوو راستەوخۆ ڕۆیشتە ژووەوە و بەبینینی ئەو دیمەنە چاوەکانی فراوان بوون و بەخێرایی ڕۆیشتە لایان

جۆنگکوک: "تای تۆ چیدەکەیت؟...واز لە جین هیۆنگ بێنە"
گوتی کاتێک هەوڵیدەدا ئەو دوو پیاوە ئارام بکاتەوە

وە بەڵێ لەکۆتایدا جۆنگکوک تای برد بۆ لایەکی ژوورەکە و جینیش لەشوێنی خۆیدا هەناسەی قوڵی ئەدا

وە لەناکاو جیا بەرەو ڕووی تای ڕۆیشت و جۆنگکوکی پاڵنا بۆ لایەکی ژوورەکە کە وایکرد بکەوێتە سەر ئەرزەکە...وە لە ئێستادا ئەوە جینە کە یەخەی تای گرتووە

جین: "بەباشی گوێم لێبگرە کیم تایهیۆنگ...تۆ دەتوانی ببیت بە ڕوخێنەرترین مافیای ئەم جیهانە
بەڵام لەبەرامبەر مندا هیچ شتێک نیت
منیش بەهەمان شێوە گرینگیم بەو دەدا هەروەک چۆن تۆ گرینگیت پێیئەدا"

ئامجارەیان تای شوێنی خۆیانی گۆڕیەوە و ئەوی کردە سەر ئەرزەکە و یەخەی جینی گرت کاتێک لەسەر ئەو بوو

تای: "کەواتە وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەم بدەوە کە لێم پرسی و بۆم بسەلمێنە کە ڕاست دەکەیت"
کاتێک تای گوتی ئامجارەیان جین شوێنی خۆیانی گۆڕیەوە هاتە سەر تای و یەخەی گرتەوە

جین: "باشە...کەواتە گوێ بگرە"
گوتی و دوای ئەوە یەخەی تای بەردا و لە ژوورەکەدا ڕۆیشتە دەرەوە...لە کاتێکدا تای و جۆنگکوک تەنیا سەیری یەکتریان دەکرد

 (ڕاگیراوە) Mr MafiaWhere stories live. Discover now