Part 8

243 54 55
                                    


Pov Taehyung

ئێستا نزیکەی هەفتەیەک دەبێت هۆسیۆک لێرەدایە...وە من لەدوای ئەوشەوەوە چیتر دەستم لێی نەداوە
من تەنیا زۆر سەرقاڵم بە کارەکانمەوە
کەسێک هەوڵ دەدات باندەکەم تێک بشکێنێت وە لەسەرووی هەموو شتێکەو من ئەزانم سیخوڕێک لەنێو کۆشکەکەمدا هەیە کە زانیاری و پلانەکانی من ئەبات بۆ دەرەوە...جۆنگکوک هەوڵ دەدات ئەو کەسە بگرێت بەڵام ئەوە لەئێستادا کارێکی زۆری دەوێت

بەنائومێدیەوە سەیرێکی بەرامبەرم کرد و هەڵسام ڕۆیشتمە دەرەوە...ڕۆیشتمە باخچەکەم بۆ ئەوەی هەوایەکی پاک هەڵمژم...لەسەر کورسیەکدا دانیشتم
سەرم لەسەر کورسیەکەدا حەساندەوە و سەیری ئەستێرەکانم دەکرد...کۆشکەکەم لەناوەڕاستی دارستانێکدایە...بێگومان... من مافیام بۆیە ئێمە پێویستە شاراوە بین

ئاسمان ئەمڕۆ زۆر جوانە...لەناکاو هۆسیۆک هاتە مێشکم...تێبینیم کردووە جۆنگکوک و هۆسیۆک لەم ڕۆژانەدا زۆر لەگەڵ یەکتردا نزیک بونەتەوە...هۆسیۆک زۆر ئاسودەیە لەدەوروبەری جۆنگکوک وە هەروەها جۆنگکوکیش زۆربەی کاتە بەتاڵەکانی لەگەڵ هۆسیۆکدا بەسەر دەبات

بیرم لەهەموو ئەو شتانە دەکردەوە کاتێک چاوەکانم داخستبوو...دوای 10 خولەک لێرەدا...بڕیارمدا بڕۆمەوە ژوورەکەم چونکە بەڕاستی زۆر ماندووم

Pov Hoseok

من چاوەڕێی تایهیۆنگم ئەکرد ئەوکاتە پێویست بوو بخەوم...ئەو پێی گوتم کە من ناتوانم بخەوم بەر لەوەی ئەو بگەڕێتەوە...بەڵام ئێستاکە کاتژمێر 10 و منیش زۆر ماندووم ئەمەوێت بخەوم... لەسەر جێگاکەمدا پاڵکەوتم و چاوەکانم داخست...کاتێک بۆ کەمێک کەوتمە نێو خەو...هەستم بە تەڕایەتیەک کرد لەسەر ملم...چاوەکانم کردەوە بەڵام ڕاستەوخۆ شۆک بووم بەوەی کەسێکی نەناسراوم لەسەر خۆمدا بینی...ڕوخساری بە ماسکێکی ڕەش داپۆشرابوو و لەسەر مندا بوو...تەنیا لێوەکانی بەدەرەوەبوون سەیرم کرد و هەوڵمدا لەخۆمی دوربخەمەوە...بەڵام ئەو زۆر بەهێز بوو

هەوڵم دەدا هاوار بکەم بەڵام هیچ دەنگێک لەدەمم دەرنەدەچوو...ئەو پیاوە سەیری کردم و بزەیەکی کرد...لەدوایدا هەوڵی ئەدا کە ماچی لێوم بکات... چاوەکانم پڕ فرمێسک بوون و وەکو شێتێک سەرم ئەجوڵاند

تــای...جۆنگکوک...یارمەتیمدەن...ئێوا لەکوێن؟...تـ تای تکایە ڕزگارم بکە

لەنێو بیرکردنەوەکانمدا گوتم و هاوارم ئەکرد بەڵام هیچ کەسێک نەهات بۆ یارمەتیم...بەڵام خۆشبەختانە دەرگای ژوورەکەم کرایەوە و تای لەوێدا وەستا بەچاوێکی فراوانەوە سەیری ئێمەی ئەکرد...وە من تەنیا بەچاوێکی فرمێسکاویەوە سەیرم ئەکرد...یارمەتیم بدا و ڕزگارم بکات لەم پیاوە
تای ڕاستەوخۆ ڕایکردە لای ئێمە
بەڵام ئەو پیاوە زۆر زیرەک بوو وەکو ئەوەی هەموو شتێکی ئامادەکردبێت لەناکاو گازێکی فرمێسکڕێژی هاوێشت
و بەخێرایی ڕۆیشتمە دەرەوە...وە ئێمە هەردووکمان دەستمان کرد بە کۆخەکردن

 (ڕاگیراوە) Mr MafiaWhere stories live. Discover now