Pov Taehyung
بەیانی بوو کاتێک بەدەنگی ئەلەرمەکەمەوە هەڵسام...بە تەمبەڵیەوە کوژانمەوە و لەسەر جێگاکەمدا دانیشتم
دەستەکانم لەدەوری قوڕگم ئاڵاند چونکە زۆر بەخراپی ئازاری هەبوو...نزیکی هەفتەیەک دەبێت کە ئەو ئازارە بەردەوامە...وابیرئەکەمەوە بەهۆی ئەوە کە بەباشی ئاگاداری خۆم نەبوومە
بەڵام چۆن دەتوانم کاتێک هۆبی لەلای منەوە نەبێت؟...وە دوێنێ من زانیم کە جیمین سەرۆکی ڕاستەقینەی skullhead لەوەی کە ئەو هێشتاکە نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە و ئێمەش هیچ بیرۆکەیەکمان بۆ شوێنەکەی نیەلەناکاو هەستم کد خەریکە ئەڕشێمەوە ڕاستەوخۆ بەخێرایی ڕامکردە گەرماوەکە
لەنریک دەستشۆرەکە وەستام و ئەو خواردنەی دوێنێ خواردم هەموویم هێنایەوە...دەستم کرد بە کۆخەیەکی خراپ کە لەگەڵیدا هەندێک خوێن لە قوڕگم هاتلەناکاو قوڕگم زۆر بەخراپی دایە ئازار کە فرمێسک لەچاوەکانم هاتە خوارەوە... ڕاستەوخۆ هەندێک ئاوی گەرمم هێنا و خواردمەوە
دوای چەند خولەکێک باشتر بووم بەڵام ئەو ئازارە هێشتاکە لە قوڕگمدا هەبوو
تای: "وابیرئەکەمەوە پێویستە قسە لەگەڵ دکتۆردا بکەم"
بەدەنگێکی کزەوە گوتم...لەوانەیە هەندێک ڤایرۆس یاخود شتێکی ترم هەبێتڕوخسارم شۆرد و تا نزیکەی کاتژمێرێک گەرماوێکی گەرمم کرد
هەر لەوکاتەی هاتمە دەرەوە لە گەرماوەکە بینیم یونگی هیۆنگ لەسەر جێگاکەم دانیشتووە و سەیری مۆبایلەکەی ئەکات
تای: "تۆ لێرەی هیۆنگ؟"
هەرکە گوتم ڕاستەوخۆ بە چاوێکی نیگەرانیەوە سەیری کردمیونگی: "تۆ باشی تای؟...گوێم لێبوو لە گەرماوەکە ئەڕشایتەوە"
گوتی و منیش سەیری خوارەوەم کردتای: "بەڵێ هیۆنگ لەوانەیە تەنها بەهۆی هەندێک هەوکردنی ڤایرۆسیەوە بێت ئەمڕۆ ئەڕۆم بۆ لای دکتۆر"
گوتم و ئەویش بێدەنگ بوویونگی: "بەڵێ واباشترە بڕۆیت و سەردانی دکتۆر بکەیت...وا نازانم کە تۆ حاڵت باشبێت...سەیری خۆت بکە تەنانەت نازانم کە چەندە کێشی جەستەت کەمبوەتەوە منداڵ"
گوتی و پێکەنینێکم کرد بەهۆی وشەی منداڵ...ئەو تەنیا کاتێک بەمشێوەیە بانگم ئەکات کە بەڕاستی نیگەرانی تەندروستی من بێتتای: "بەڵێن بێت هیۆنگ ئەمڕۆ ئەڕۆم بۆ لای دکتۆر"
گوتم و لەتەنیشت ئەوەوە دانیشتمتای: "ئایا هیچ زانیاریەکت دەستکەوت دەربارەی جیمین؟"
گوتم و ئەویش سەیری کردمیونگی: "نەخێر تای...هێشتا نا...بەڵام بەمنزیکانە زانیاری دەربارەی ئەدۆزینەوە"
گوتی و سەرم نزم کرد و کەوتمە نێو بیکردنەوەیونگی: "ئەوە بخۆوە"
گوتی و سەیرێکی ئەوم کرد و دواتر سەیری دەستەکانیم کردیونگی: "ئەمە ئاوی گەرمە...تۆ نەخۆشی بۆیە ناتوانیت ئاوی سارد بخۆیتەوە"
گوتی و منیش قبوڵم کرد و پەرداخەکەم لێوەرگرت بەهۆی ئەوەی وا هەست دەکەم لەهەر کاتێکدا بێت قوڕگم ئەسوتێت بەهۆی ئازارەوە
![](https://img.wattpad.com/cover/346026786-288-k171749.jpg)
YOU ARE READING
(ڕاگیراوە) Mr Mafia
Actionکوڕێکی 22 ساڵ جۆنگ هۆسیۆک بێ ئاگا لە کارە قێزەونەکانی باوکی چی ڕوودەدات کاتێک ڕۆژێک سەرۆکی مافیایەک هێرشدەکاتە سەر خانووەکەی وە لەوکاتەدا داوای هۆسیۆک دەکات وەکو کۆیلەی خۆی تا ئەوەی باوکی دەتوانێت کوڕەکەی بگەڕێنێتەوە لای خۆی بەو گروپەی کە هەیەتی ب...