Part 28

153 37 25
                                    

Pov Taehyung

جیمین زۆر بەسەختی بریندار نەبوو بۆیە ئێستا ئەو دەتوانێت لەگەڵ ئێمەدا بێتەوە ماڵەوە
بەڵام من هێشتا بیرم لای درۆیەکەی جین هیۆنگە
ئێستاکە نزیکی نیوەشەوە و لەنێو تاریکیەکی چڕدا بەتەنیا دانیشتووم
لەئێستادا هەمووان خەوتوون پیاوەکانمان شوێنەکەمانیان پاککردەوە
وە ئێستاش من نازانم چ شتێک لە ژیانماندا ڕوودەدات...بەشێوەیەکی لەناکاو هەموو هاوڕێکانم لەبەرچاوەکانم بوون بە دوژمن لەکاتێکدا زۆر متمانەم پێیان هەبوو...خیانەتیان لێکردم و درۆیان لەگەڵ کردم...باشە نەک هەموویان...تەنیا یەکێکیان...وە من پێویستە بەزووترین کات ئەو کەسە بدۆزمەوە

کاتێک بیرم لەوانە دەکردەوە...لەناکاو گوێم لە دەنگی هەنگاوەکانی کەسێک بوو کە بەرەو هۆڵەکە دەهات...من بەخێرایی خۆم لەدواوەی قەنەفەکەدا شاردەوە هەوڵمدا بزانم ئەو کەسە کێیە

ئەوە جین هیۆنگ بوو

بەم کاتژمێرە بەرەو کوێ دەچێت؟

بەبێدەنگی لە کۆشکەکە ڕۆیشتە دەرەوە

تای: "وابیرئەکەمەوە پێویستە بەدوای تۆدا بێم جین هیۆنگ"
گوتم و هەڵسامەوە و بەرەو ئاڕاستەی ئەو ڕۆیشتم

کاتێک ڕۆیشتم بینیم لەدەروازەی سەرەکی کۆشکەکەدا وەستاوە و قسە لەگەڵ کەسێکدا دەکات...بەبێدەنگی ڕۆیشتمە نزیکیان و خۆم لەپشت دارێکەوە حەشاردا

جین: "تۆ واباشترە گرینگی زیاتر بەو بدەیت...ئەو لەم چەند ڕۆژەدا هەست بە بێتاقەتی دەکات لەهەمان کاتدا ئەو دووگیانە...کەواتە گرینگی بەژەمەکانی و دەرمانەکانی بدە"

ئەو قسە لەگەڵ کێدا دەکات؟

هۆبی؟ ئەویش دووگیان بوو

لەنێو بیرکردنەوەکانمدا گوتم و هەوڵمدا ڕوخساری ئەو کەسە ببینم...بەڵام ئەو ماسکێکی ڕەشی کردبوو وە بەهۆی تاریکیەوەش نەمدەتوانی بیبینم

جین: "ئێستاش بڕۆ بەر لەوەی کەسێک بتبینێت"
گوتی و منیش ڕاستەوخۆ بەبێدەنگی ئەو شوێنەم جێهێشت

دووبارە ڕۆیشتمەوە سەر قەنەفەکە و لەشوێنی خۆمدا دانیشتم و چاوەڕێی جین هیۆنگم ئەکرد بێ ئەوەی وا خۆم نیشانبدەم کە هیچ کەسێکم بینیوە یاخود گوێم لە هیچ شتێک بووە
وە لەوکاتەدا ئەو هاتە ژوورەوە و ڕاچڵەکی کاتێک لەناکاو منی بینی

جین: "تای؟...تۆ چیدەکەیت لێرە؟"
بەنزمیەوە گوتی و هات بۆ لای من

لەبەرامبەرمدا دانیشت و سەیری ڕوخسارمی ئەکرد لەکاتێکدا من ئەمویست خۆم ئاسایی دەربخەم

جین: "چیبووە تای؟...تۆ باشی؟"
گوتی و بەبێدەنگیەوە سەیریم کرد

تای: "من ناتوانم بەبێ هۆبی بخەوم
نازانم چەندێک دەبێت بەتەواوی نەخەوتووم...من تەنیا زۆر بیری ئەو دەکەم"

 (ڕاگیراوە) Mr MafiaWhere stories live. Discover now