Part 41

190 42 18
                                    

لە کۆشکەکەی تای

هۆسیۆک: "ئاری وا باشترە بڕۆیتە ژوورەکەت ئەگینا بەیانی هیچ شوکولاتەیەکت پێنادەم"
بەهاوارەوە گوتی کاتێک بەدوای ئاریەوە  ڕایئەکرد بەنێو کۆشکەکەدا

ئێستا نزیکی هەفتەیەک دەبێت کە تای و هۆسیۆک بەیەکەوە لە کۆشکەکەدا ئەژین لەگەڵ منداڵە بچوکەکانیان ئاری و ڕویۆن
وە تایهیۆنگ ڕۆیشتبوە دەرەوە بۆ هەندێک کاری باندەکە کە هەر لەو کاتەی گەڕاوەتەوە نێو کارەکانی هەموو دوژمنەکانی کە هەوڵی بەدەستهێنانی شوێنەکەیان ئەدا پاشکەشکەیان کرد و وازیان هێنا

تایهیۆنگ ئێستاکە بەتەواوی باشە تەنانەت ئێستاکە زۆر لە پێشتر باشتر و بەهێزتر بووە

تەنیا لەماوەی ئەو هەفتەیەدا تەواوی کارەکانی بەردەست کردوەتەوە و وەکو پێشتری لێکردوەتەوە کە هیچ کەسێک ناتوانێ ئازارێکی بچوک بە باندەکە و ئەندامەکانی بگەیەنێت وە هەروەها خێزانە بچوکەکەی...وە تۆ دەتوانی بڵێیت کە ئەو ئێستا بوەتە پاشای جیهانەکەی خۆی

هۆسیۆک: "ئاری تکایە بەمشێوەیە یاری لەگەڵ دایکت مەکە"
گوتی و بەماندوویەوە لەسەر جێگاکەدا دانیشت کە نزیکی کاتژمێرێکە بەدوای کچەکەیەوە ڕادەکات

هۆسیۆک: "سوێند دەخۆم هەموو ئەو کارانەت بە باوکت دەڵێم"
گوتی و ئاریش تەنیا پێکەنینێکی کرد

تای: "خۆشەویستەکانی من چیدەکەن لێرە؟"
بەدەنگە قوڵەکەیەوە گوتی کاتێک هاتە ژوورەوە و سەرنجی هەردووکیان ڕاکێشا

ئاری: "باوکەە!!"
بەپەرۆشیەوە گوتی و ڕایکردە لای باوکی
تایهیۆنگیش ئەوی هەڵگرت لەنێو باوەشی و ماچێکی ڕومەتی کرد

هۆسیۆک: "تای تکایە هەندێک ئامۆژگاری ئەو خوێڕیە بچوکە بکە...ئەو تەنیا شەیتانێکە و هەرگیز گوێ لەمن ناگرێت"
گوتی و ئاریش تەنیا سەیری کرد و زمانێکی لێدەرهێنا و دەستە بچوکەکانی لە ملی تایهیۆنگ ئاڵاند

تای: "هۆبی بە فریشتەکەی من مەڵێ شەیتان"
گوتی و هۆسیۆکیش تەنیا سەیرکردنێکی پێدا

هۆسیۆک: "کەواتە پێی بڵێ کە بڕوا بۆ نێو جێگاکەی و بخەوێت...کاتژمێرێک ئەبێت پێی ئەڵێم کەچی گوێ لەمن ناگرێت"
گوتی و تایهیۆنگیش سەیرێکی شازادە بچوکەکەی کرد

تای: "شازادەکەم بڕۆ نێو جێگاکەت و بخەوە...کچە ئاقڵەکان زوو ئەخەون"
گوتی و ئاری ڕاستەوخۆ بێدەنگ بوو
تایش ئەوی دانا کە ڕاستەوخۆ ڕایکردە ژوورەکەی کە برا بچوکەکەشی ڕویۆن بەبێدەنگی لەوێدا خەوتبوو

هۆسیۆک بەشێوەیەکی باوەڕپێنەکراوی سەیری دەکرد کە ئەو کاتژمێرێک ئەبێت پێی ئەڵێت بەڵام گوێی بۆ نەدەگرت کەچی بۆ تایهیۆنگ بێ لەدەستدانی خولەکێک ڕۆیشت بۆ ژوورەکەی

تای پێکەنینێکی کرد بەو ڕوخسارەی هۆسیۆک و ڕۆیشتە لای و لەباوەشی گرت

تای: "خۆشەویستەکەم ماندووە بەهۆی ئەوەی تەواوی ڕۆژەکە ئاگاداری منداڵەکانە همم؟"

 (ڕاگیراوە) Mr MafiaWhere stories live. Discover now