Pov Taehyung
هەموو نامەکە لێرەیە هەندێک لە پیتەکانی وشەی ئیتاڵیکی تێدانوسراوە
وە ڕاستەوخۆ هەموو ئەو پیتانەم لەسەر پەڕەیەکدا نوسی و دووبارە سەیرم کردەوەتای: "هـ لە تایهیۆنگ... ا لە هیوادارم...و لە بەدوای...ڕ لە ئەگەڕێیت...ێ لە شتێک"
گوتم و هەموو ئەو پیتانەم لەسەر پەڕەکەدا نوسی و سەیرم کردتای: "هاوڕێ"
ئەوە ڕێکەوێتک نیە...ئەوەی کە من بیزانم ئەو یەکێکە لە گەورەترین مافیاکان و ئەزانێت چۆن نامەکان بشارێتەوە...ئەوەش مانای وایە ئەو دەیەوێت شتێک بەمن بڵێت...بەڵام بۆچی؟...وە مەبەستی لە هاوڕێ چیە؟تەنیا سەرنجم لەسەر ئەو وشە شاراوانە بوو...تا ئەوەی دوای چەند خولەکێک دواتر لە ژوورەکەمدا ڕۆیشتمە دەرەوە
وە جیمینم بینی کە لە دەرەوە ئەگەڕایەوە و چەند دڵۆپە خوێنێک بە جلەکانیەوە بوو
تای: "چی ڕوویداوە جیمین؟...بۆچی خوێن بە جلەکانتەوەیە؟"
گوتم و سەیری کردمجیمین: "تەنیا گەمژەیەکم کوشت...کە خەریک بوو لە دەماری مێشکمی ئەدا"
بەکەمێک توڕەییەوە گوتیتای: "باشە گەرماوێک بکە و دواتر دووبارە بەدوای هۆبیدا بگەڕێ"
گوتم و ئەویش سەیری کردم...هاتە نزیکم و بەتوندیەوە لەباوەشی گرتمجیمین: "نیگەران مەبە تای...ئێمە بەم نزیکانە دەیدۆزینەوە"
گوتی بەڵام من تەنیا بێدەنگ بووم تەنانەت لەو حاڵەشدا نەبووم باوەشی پێدابکەمەوە...ئەویش دوای کەمێک باوەشەکەی پچڕاند و ڕۆیشتە ژوورەکەی
منیش سەیرێکم کردەوە و بەهەمان شێوە ڕۆیشتمە ژوورەکەی خۆمتای: "تۆ دەتەوێت چیبکەیت جاکسۆن؟"
گوتم کاتێک لەسەر جێگاکەمدا پاڵکەوتم تەنانەت تەواوی شەوەکە ئەو وشەیە لەمێشکمدا نەچوەتە دەرەوەڕۆژی دواتر
خەریکی خواردنی نانی ئێوارەبووم کاتێک مۆبایلەکەم هەزەیەکی بۆ هات
ڕاستەوخۆ کردمەوە و سەیرم کرد دووبارە نامەیەکی تر هاتووە لەلایەن ژمارەیەکی نەناسراو وە بەڵی ئەوەش هیچ کەسێک نەبوو جگە لە جاکسۆنTuesday 21:00 pm
... ._ ... ._ _ _ _. _ _.
سڵاو کیم تایهیۆنگ هیوادارم ڕۆژێکی خۆشت هەبووبێت باشە ئەمەوێت شتێکی گرینگت پێبڵێم هەستێکی زۆر جیاوازە کاتێک لێوەکانی هۆسیۆک لەسەر ئەوانەی منن لێوەکانی زۆر شیرین و بەتامن کە ئەمەوێت دووبارە و دووبارە تامیان بکەمەوە زۆر شیرینە هەروەکو هەنگوین تۆ بەڕاستی گەوهەرێکت لەما شاردبویەوە
... ._ ... ._ _ _ _. _ _.
دووبارە تێبینی هەندێک پیتی نەناسراوم کردد ڕاستەوخۆ ڕۆیشتمە ژوورەکەم و ئەو وشانەم لەتەنیشت ئەوانەی ترەوە نوسی کە دوێنێ دۆزیمەوە
![](https://img.wattpad.com/cover/346026786-288-k171749.jpg)
YOU ARE READING
(ڕاگیراوە) Mr Mafia
Actionکوڕێکی 22 ساڵ جۆنگ هۆسیۆک بێ ئاگا لە کارە قێزەونەکانی باوکی چی ڕوودەدات کاتێک ڕۆژێک سەرۆکی مافیایەک هێرشدەکاتە سەر خانووەکەی وە لەوکاتەدا داوای هۆسیۆک دەکات وەکو کۆیلەی خۆی تا ئەوەی باوکی دەتوانێت کوڕەکەی بگەڕێنێتەوە لای خۆی بەو گروپەی کە هەیەتی ب...