Part 35

195 46 36
                                    

Pov Taehyung

دەمانچەکەم دەرهێنا و بەڵام هەر لەوکاتەی لە ئۆتۆمبێلەکە هاتمە خوارەوە هەستم کرد خەریکە لەهۆشخۆم دەچم
وە دووبارە هەستم بە ئازارە خراپەکەی قوڕگم کرد بەڵام وا خۆم نیشاندا کە شتێکی ئاساییەوە و هاتمە دەرەوە لە ئۆتۆمبێلەکە

بەنەفرەت بی من بڕیارمدابوو خراپترین مردن بە ڕفێنەری خۆشەویستەکەم بدەم کەچی لە ئێستادا خۆم ناتوانم بەتەواوی لەسەر قاچەکانم بوەستم

لەنێو بیرکردنەوەکانمدا گوتم و هەوڵمدا ئارامیم کۆبکەمەوە

ئێمە ڕاستەوخۆ ڕۆیشتین بۆ شوێنی خۆمان و لەگەر سەماعەیەکی بچوک لە گوێمان کە دەمانتوانی گوێمان لەیەکتری بێت و ئاگاداری یەکتر بین...وە ڕاستەوخۆ دەستکرا بە تەقەکردن لە پیاوەکانی من و منیش ڕامکردە نێو باڵەخانەکە لەگەڵ 20 پیاو لەچواردەورم

تای: "نامجون هیۆنگ جین هیۆنگ یونگی هیۆنگ جۆنگکوک ئێوە هەمووتان لەشوێنی خۆتانن"
گوتم و ڕاستەوخۆ هەمووان بەدەنگی بەرزەوە گوتیان بەڵێ

تای: "کەواتە بەدوای پلانەکەوە بڕۆن پێویستە بزووترین کات بگەینە قاتی 29 باڵەخانەکە...بۆ هەمووتان ڕوونە؟"
گوتم و دووبارە هەموویان بەبەڵێ وەڵامیان دامەوە

ئاماژەم بەپیاوەکانم کرد کە ئەوانیش ڕاستەوخۆ ڕۆیشتنە شوێنی خۆیان و هەندێکی تریان لەلای مندا مانەوە وە لەناکاو پیاوەکانی سەرۆکی skullhead بینی...وە زانیم ئێستا کاتەکەیە

هەموو باڵەخانەکە پڕبوو لە دەنگی گولە و شەڕکردن...هەندێکیان شەڕیان ئەکرد و هەندێکیان هاواریان ئەکرد بەهۆی ئازار...لەناکاو لەشوێنی خۆمدا دانیشتم و دەستم بە قوڕگمەوە گرت
نەفرەت...ئەوە بەرە بەرە خراپتر ئەبێت

ڕاستەوخۆ دەرمانەکانم دەرهێنا و بەبێ ئاو خواردمەوە بۆ ئەوەی هیچ نەبێت کەمێک ئازارەکەی کەم بکاتەوە

بهێز بمێنەوە تای بەهێز بمێنەوە...تۆ پێویستە خۆشەویستەکەت ڕزگار بکەیت ناکرێت هیچ هەڵەیەک بکەیت

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و لەشوێنی خۆمدا هەڵسام و دەستم کرد بە شەڕکردن...ڕۆیشتمە نێو ئەسانسۆرەکە
لەگەڵ پیاوەکانم و ئەو پیاوانەی لە چواردەورمان بوون هەموویان کوشتن
بزەیەکم کرد کاتێک زانیم هیۆنگەکانم و پیاوەکانم خەریکە کارەکە بەباشی ئەنجام دەدەن

ڕۆیشتینە نێو ئەسانسۆرەکە و دوگمەی قاتی 10 داگرت...بێگومان چونکە ئێمە ناتوانین ڕاستەوخۆ بڕۆینە قاتی 29 بەهۆی ئەوەی ئەزانین کە هەموو ئەو ئەسانسۆرانە ناچالاک دەکەن کە بۆ ئەوێ ئەڕوات...هەربۆیە پێویستە ماوە ماوە بڕۆین بۆ ئەوەی بگەینە قاتی 29

وە هەر لەوکاتەی ئەسانسۆرەکە وەستا پیاوەکانم هاتنە بەردەمم و دەستیان کرد بە تەقەکردن لەو پیاوانەی بەرامبەر

 (ڕاگیراوە) Mr MafiaWhere stories live. Discover now