"چ بێڕەوشتێک بوو ! ناتوانم باوەڕ بکەم چۆن قسەی دەکرد ، من بەو خانمە بچووکە نیشان دەدەم کێ دۆڕاوی ڕاستەقینەیە"
من سەیری هۆبی م کرد، خەریکە بە چواردەوری ژوورەکە دەخولێتەوە و قسە دەکات.
"نازانم بۆ وا توڕە بویت؟ ئەو ئەم قسانەی بە من گوت نەک تۆ"
"گوێی پێ مەدە" یوونگی بە تەمەڵی قسەی کرد
"لەوانەیە بەژنی کەمێک کورت بێ بەڵام زۆر هارە""هێی" هۆبی بە توڕەی سەیری کرد
من پێکەنیم
"بمبوورە "
بە خێرای داوای لێبوردنم کرد کاتێک چاوە تیژەکانی هۆبی کەوتنە سەرم"ئای خوایە ئەو کچە جوانیش نەبوو" هۆبی گوتی کاتێک دانیشت
من سەرم خستە نێو سەرینەکە لە کاتێک هۆبی بەردەوامە لە بۆڵەبۆڵەکانی.
من لەسەر سیسەمەکەی جینم چونکە ئەو هێشتا نەگەڕاوەتەوە.
یوونگی لەسەر قەنەفەکە بوو وە جاکسۆنیش لەسەر سیسەمەکەی خۆی پاڵکەوتبوو."ئێستا چی بکەم؟" لە ناکاو هاوارم کرد
"هەمووان وادەزانن من دۆڕاوم هەرخۆی ئێستاش هەموو ساڵەکە شەڕم پێ دەفرۆشن کاتێک زانیان ئێوەی گەمژە درۆتان کرد""ئەوەش ڕوونادا شیرینەکەم"
هۆبی بە زەردەخەنەیەکی شەیتانی سەیری کردم"تۆ دێیت بۆ ئاهەنگەکە و دڵنیاش بە من وا دەکەم هەموو چاوەکان لەسەر تۆ بن هەرکە لە دەرگاکە دێیتە ژوورەوە"
هەرخۆی تەنها بیر کردنەوە لەوەی هەمووان سەیرم بکەن لەوێ دەمترسێنێ!! دەستەکانم ئارەقیان کردەوە لە کاتی بیر کردنەوە لەو شتە ترسناکانەی کە ئێستا جەی هۆپ باسی کرد!!
"ئەوە کۆتا شت بوو کە ویستبێتم"
هەروەها سەرینێکم هەڵدا بۆ رووخساری جاکسۆن کاتێک شتەکانم بیرکەوتەوە..
"تۆ بۆچی پێیانت گوت من خۆشەویستتم؟" بە توڕەیی سەیرم کرد
جاکسۆن زەردەخەنەیەکی لاری کرد
"تۆ پێویستە سووپاسم بکەی، هەر کچێک بێ دەمرێ تا ببێتە خۆشەویستم"من سەیری یوونگی و هۆبیم کرد
"ئەوە تەواوە؟... ئێرەی باشە؟" بە دەستم نیشانەم بۆ مێشکی کردیوونگی پێکەنی.
"دڵنیا نیم""هێی گەمژە سوپاس گوزاربە ! ئەو کوڕە غیرە لە هەموو ڕووخسای دیار بوو" جاکسۆن گوتی
چی بەڕاستی؟ نا ئەو هەرگیز وانابێت. جۆنگکووک تاکە شت بیبینێ ئەوەیە کە باشترین هاوڕێ کۆنەکەی بوەتە دۆڕاوێک!
"هەرچەندە ئەو شایەنی تۆ نییە پاش ئەوەی بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ کردیت ئەمڕۆ"
من دووبارە سەیری جاکسۆنم کرد
"مەبەستت چییە؟""سەیرکە من نازانم ئێوە چی یەکترن تەنها دەزانم ئەو گەمژەیە"
ئەو ئێستا بە جدی قسە دەکات
"تۆ کچێکی باشی و کوڕێکی وەکو ئەو تەنها دڵت دەشکێنێت""وەکو بڵێی نەیشکاندبێت" بە نزمی گوتم
"چیت گوت؟" ئەو پرسیاری کرد
"هیچ." وەڵامم دایەوە
" من ماندووم دەمەوێ بگەڕێمەوە ماڵەوە"سەرم ئازاری هەیە پاش ئەو هەموو شتەی ڕوویاندا و بیر کردنەوە لە ڕابردووش تەنها سەر ئێشەکەم زیاد دەکات.
"من دەتوانم بتگەیەنمەوە ماڵەوە "
یوونگی هەڵستاو و کلیلی ئۆتۆمبێلەکەی لە بارکی دەهێنا"نا سوپاس پێویست ناکات خۆم دەتوانم بگەڕێمەوە"
من جانتاکەمم هەڵگرت و ڕۆشتمە لای دەرگاکەخەریک بوو دەستم بۆ دەرگاکە دەبرد کاتێک لە ناکاو کرایەوە و دای بە سەرم و کەوتم من سەرم گرتبوو لەتاو ئازارەکەی.
چەند شتی ترم بەسەر دادێت ئەمرۆ؟سەرم بڵند کرد و جینم بینی کە بە خێرای شتەکانی فڕێدا
"ئای خوایە ن/ت من زۆر داوای لێبوردن دەکەم"
یارمەتی دام بۆ وەی هەڵستمەوە
"چی دەکەی لێرە؟" پرسی"من خەریک بوو دەڕۆشتم" گوتم کاتێک ڕۆشتمە دەرەوە
پێش ئەوەی بڕۆم سوڕام و سەیری جین م کرد" هەروەها، هاوڕێکانت هەموو شێتن"
خواحافیزیم لێی کرد و ڕۆشتم بەبێ ئەوەی هیچی تر بڵێم.
____________
____________!!!VOTE!!!
YOU ARE READING
خـۆشـمـدەوێـی || J.JK
Fanfiction" ئەوە هەڵەی من بوو، براکەم بەهۆی منەوە مرد" "خۆشـمـدەوێـی ن/ت تکـایە جێم مەهێڵە بۆ ئەو" "تـۆ شتـێـک دەشـاریـتەوە چـا ن/ت وە مـنیش دەی دۆزمـەوە" کامیان، جۆنگکووک یان ڤی؟ تەها بازنێک بوە هۆی ڕودانی ئەو هەموو ڕوداوە ! مردنی براکەم.... شێت بوونی دایکم...