ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی ئۆکتۆبەر ە ~
"پیرۆزە ن/ت یەکەم مانگی کۆتا ساڵت لە قوتابخانە تەواو کرد"
بە خۆمم وت کاتێک سەیری ئاوێنەم دەکرد ، ئەمڕۆ هەینیە بۆیە بڕیارم دا ئەم هەینیە بەتەنها بەسەر ببەم دوور لە ئاهەنگ و سەرئێشە.
چەند فیلمێکی ترسناکم ئامادە کردووە.ڕۆشتمە چێشتخانەکە و دەستم کرد بە ئامادەکردنی گەنمەشامی و جبس.
پاشان ڕۆشتمەوە ژورەکەم و فیلمەکەم هەڵکرد.
دایکم لە ماڵەوە نییە، لە کارە بۆیە بە تەنهام. یوری هەمیشە دەڵێت کەوا من شێتم لەبەر ئەوەی بە تەنها و بە درەنگانی شەو سەیری فیلمی ترسناک دەکەم. بەڵام هیچ نەبێت باشترە لەو فیلمە بەناو ڕۆمانسیانەی ئێستا کە ڕۆمانسیەتیان بەتەواوی تێکداوە.فیلمەکەم هەڵکرد و ئێستا ۳٠ خولەک تێپەڕیوە.
بەتانیەکەم بە تەواوی بە خۆمەوە لول داوە و بە پەنجەکانم چاوم گرتووە.
"نا، نا مەچۆ ئەوێ !" بە نزمی چرپاندم
"نا نا تکایە بکوژەکە لەوێیە مەڕۆ ! "
چاوەکانم بە توندی داخست هەرکە یەکێک لە کارەکتەرەکانی ناو فیلمەکە چەقۆی لێدرا لەلایەن بکوژەکەوە"ئایش چ گەمژەیەک بە تەنها دەچێتە ئەم شوێنە تاریکە ! پێم وتی نەڕۆیت."
ڕاچەڵەکیم لە ترسا کاتێک لە ناکاو گوێم لە تەقەی دەرگا بوو.....
هەروەک وتم دایکم لە ماڵ نییە وە چاوەڕێی هیچ کەسێک نەبووم بێت !
دووبارە لە دەرگا درایەوە بەڵام ئەمجارە دەنگی گەورە تر بوو.
کەمێک دوودڵ بووم لەوەی دەرگاکە بکەمەوە یاخود نا بەڵام پاش ئەوەی بۆ سێیەم جار لە دەرگاکە درا بڕیارم دا بچم سەیرێکی بکەم.
لە پلیکانەکان ڕۆشتمە خوارەوە و لەبەردەم دەرگاکە وەستام....."دەی ن/ت هیچ نییە بیکەرەوە !"
هێشتا دوودڵم لەوەی بیکەمەوە. دەمەوێت خۆم هێمن بکەمەوە.دووبارە بۆ چوارەمین جار لە دەرگا درا....
"ئەم بەشە لەزۆربەی فیلمە ترسناکەکان هەیە هەموو کات ئەو کەسەی دەرگاکە دەکاتەوە دەکوژرێت!!!"
بەڵێ ئەوە یاسای یەکەمە .... چی نا ن/ت تکایە گەمژە مەبە ئەوە فیلم نییە.
YOU ARE READING
خـۆشـمـدەوێـی || J.JK
Fanfiction" ئەوە هەڵەی من بوو، براکەم بەهۆی منەوە مرد" "خۆشـمـدەوێـی ن/ت تکـایە جێم مەهێڵە بۆ ئەو" "تـۆ شتـێـک دەشـاریـتەوە چـا ن/ت وە مـنیش دەی دۆزمـەوە" کامیان، جۆنگکووک یان ڤی؟ تەها بازنێک بوە هۆی ڕودانی ئەو هەموو ڕوداوە ! مردنی براکەم.... شێت بوونی دایکم...