من چاوەکانم کردەوە ، ئێرە بەتەواوی تاریکە. ئێرە کوێیە؟ سەیری دەوروبەرم کرد و بیرم کەوتەوە کۆتا جار لە نێو خانووە دارەکە بووم، کەوایە لێرە خەوم لێکەوتووەهەوڵمدا هەڵستمەوە بەڵام هەرکە جوڵام شتێک دەستمی گرت
هێشتا خەوتووم؟
دووبارە هەوڵمدا هەڵستمەوە بەڵام ئەمجارە هەموو جەستەم گیرا، وای کرد بسوڕێم .....ئێستا ڕووخساری جۆنگکووکێکی خەوتوو لەبەر دەممە
ڕوومەتەکانم سور داهاتن کاتێک لوتمان بەر یەک کەوتن
من کەمێک چومەوە دواوە و بۆ چەند خولەکێک سەیری ڕووخساریم دەکرد، ئەو زۆر جوانە. برژانگە درێژەکانی، قژە بژەکەی کە لەسەر نێو چەوانی لاچووە همم نێو چەوانی کەمێک گەورەیە بەڵام هێشتا قشتە ، پاشان چاوەکانم چویە سەر لێوە سورەکانی بۆمن لێوەکانی جوانترین بەشی روخساری بوون
من شۆک بووم کاتێک لەناکاو جۆنگکووک ڕایکێشامە باوەشی و ئێستا
سەری لە نێو ملم دایە، هەناسە گەرمەکەی بەر ملم دەکەوێت"یاا جۆنگکووک هەڵسە " من کەمێک بە دەنگی بەرز گوتم
ئەو بە هێواشی چاوی کردەوە، چاوەکانی بە گەورەیی کرانەوە کاتێک منی بینی ، بەبێ ئەوەی هیچ بڵێ پاڵی نام و بەر دیوارەکە کەوتم
"ئاوچ" گوتم کاتێک پشتمم گرت
ئەو بە خێرای داوای لێبوردنی کرد و هەڵیستاندمەوە " بمبوورە تەنها سەرمسوڕما "
ئێمە هەردووکمان سەرمان لە پەنجەرەکەی خانووە دارەکە بردە دەرەوە و سەیری دەرەوەمان کرد، دەرەوە بە تەواوی تاریکە تەنها گڵۆپەکانی سەر شەقامەکان کەمێک ڕووناکی کردوە
"وابزانم لێرە خەومان لێکەوتووە !! ئێستا شەوە"
"ئۆ بەڕاست ؟ نەمدەزانی ، چی وای لێکردووی بەمشێوەیە بیر بکەیەوە تاوەکو شەو لێرە خەوتبین؟" من گاڵتەم پێی کرد
YOU ARE READING
خـۆشـمـدەوێـی || J.JK
Fanfic" ئەوە هەڵەی من بوو، براکەم بەهۆی منەوە مرد" "خۆشـمـدەوێـی ن/ت تکـایە جێم مەهێڵە بۆ ئەو" "تـۆ شتـێـک دەشـاریـتەوە چـا ن/ت وە مـنیش دەی دۆزمـەوە" کامیان، جۆنگکووک یان ڤی؟ تەها بازنێک بوە هۆی ڕودانی ئەو هەموو ڕوداوە ! مردنی براکەم.... شێت بوونی دایکم...