5

94 17 0
                                    

" دەزانی جۆنگکووک و سانا جیابوونەوە لە ئاهەنگەکەی هەینی"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


" دەزانی جۆنگکووک و سانا جیابوونەوە لە ئاهەنگەکەی هەینی"

من لە پۆلەکەم خەریکی خواردن بووم کاتێک گوێم لە گفتوگۆکەی هانا و ناری بوو، هانا و ناری هەردووکیان زۆر بەناوبانگن لە قوتابخانە ، ئەوان کچانی خراپن لە ڕوی هەڵسوکەوتیانەوە بەڵام ئەوە کچانی تر ناوەستێنێ لەوەی ئیرەیان پێببەن. ئەوان زۆر جوانن وە هەردووکیان لە خێزانی زۆر دەوڵەمەندەوە هاتون، ئەوان بە نزیکەی هەموو شتێکیان بە دەست دەهێنا کە بیان ویستبا، هەر خۆی هەموو شتێکیان هەیە.

"من پێم وتبوی زۆر لەگەڵ ئەم گەمژەیە نامێنێتەوە" هانا پێکەنی کاتێک قسەی بۆ ناری دەکرد
" ئێستا ئەو لەسەر ڕێگام لاچوە لە کۆتایدا جۆنگکووک من دەبینێت وە هەست بەوە دەکات من و ئەو بۆ یەکتر دروستکراوین"

من چاوەکانم سوڕاند.

"جۆنگکووک هەرگیز ژوان لەگەڵ کچێک نابەستێ کە کەسایەتی ناشرینی هەبێت بۆ ماوەیەکی درێژ" من بە نزمی قسەم لەگەڵ خۆم کرد

"من شیرینیم بۆی دروست کرد دوێنێ شەو بۆ ئەوەی هەست بەباشی بکات، دەمەوێ لێی نزیک ببمەوە"

هانا شیرینیەکانی دەرهێنا کە لە نێو بۆکسێکی جوان داینابوو.

"واییی زۆر خۆش دیارەە" ناری چاوەکانی بە گەورەی کردەوە
"ئەو بە دڵنیایەوە دەکەوێتە نێو خۆشەویستیەوە لەگەڵت".

"دەزانم" هانا بە باوەڕبەخۆ بوونەوە گوتی.
"چیت تێیکردوە منیش دەمەوێ بۆ نامجوون دروستی بکەم!" ناری پرسی.

نامجوون یەکێکە لە هاوڕێکانی جۆنگکووک و ئەویش یاریزانێکی تۆپی پێی بەناوبانگی قوتابخانەیە، وادیارە ناری کراشی لەسەری هەیە وەک هەموو کچانی تری قوتابخانە ، من درۆ ناکەم نامجوون بەتەواوی سەرنج ڕاکێشە.

"من لە ئۆنڵاین دۆزیمەوە ، پێویستیت بە شیر و ۲ هێلکە و ئارد و پاودەر و شەکر لەگەڵ فستق هەیە."

چی؟؟ ئەو گوتی فستق؟؟ بەڵام جۆنگکووک هەستیاری بە فستق هەیە!!

زەنگەکە لێیدا و قوتابیەکان دەستیان بە هاتنە ژوورەوە کرد.

 خـۆشـمـدەوێـی || J.JKWhere stories live. Discover now