ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆیە دەبووایە بچمە لای جێنی بۆ پڕۆژەکەی دوای قوتابخانە، ئەمڕۆ بە قوڕسی تێپەڕی ، هێشتا کەمێک سکم ئازاری هەیە پاش شەڕەکەی ئەم بەیانیەی یونا ، کاتێک جێنی تەواو بوو لە کارەکەی بڕیارم دا سەردانی کوڕەکان بکەم هەرچەندە من قسە لەگەڵ جین ناکەم تەنها دەچم بۆلای ئەوانی تر هەرچیەک بێت ئەوان هاوڕێمن ناکرێت هەموو ئەو کارە باشانە لەبیر بکەم کە بۆیان کردم.
سەڕەڕای ئەوەی خۆشم لام سەیرە کە بیری جاکسۆن و هۆبی و یوونگیم کردووە.دەرگای ژوورەکەم کردەوە بەو کلیلە زیادەی جین دابووی پێم.
هەروەک پێشبینیم دەکرد جاکسۆن پاڵکەوتووە لەسەر سیسەمەکەی و یاری دەکات."ئۆو لە کۆتایدا کێ دەرکەوت !"
جاکسۆن سەری بڵند کرد و وتی
"بەڵام بە داخەوە جین لێرە نییە."جانتاکەم هەڵدایە سەر ئەرزەکەو لە بەرامبەری دانیشتم.
"هەرخۆی من نەهاتووم بۆ لای ئەو ! "
جاکسۆن یاریەکەی وەستاند و برۆیەکی بەرز کردەوە.
"ئەی بۆ هاتووی؟ بوەستە نەڵێیت !!!!" بزەیەکی کرد
"بیری منت کردبوو." پێکەنی و بە بزەوە سەیرم دەکات"هم لەوانەیە کەمێک بیرم کردبی."
بە ڕاستگۆی وەڵامم دایەوە"بەڕاست؟ واو زۆر نامۆ دیارە لە تۆوە گوێم لێ بێت!"
ڕووخساری قێز لێ بوونەوەی درووستکرد"جا بۆ نامۆیە گەر بڵێم بیری هاوڕێکەم کردووە؟ ناتوانم جار جارە سەردانیان بکەم بۆ ئەوەی بزانم چۆنن؟ ئێوە هاوڕێمن بێگومان گرینگن بۆم"
"ئیوو بۆ وا باش بوویت؟ کوا ن/ت زوو بیگەڕێنەوە"
کشایەوە دواوە و وای نیشان دەدا دەڕشێتەوە"ئایش خوایە !" چاوەکانم سوڕاند
" زۆر بێزارکەری بەڕاستی.""ئەوەتا ئەو ن/ت ی دەیناسم"
جاکسۆن پێکەنی و پاشان هەڵستایەوە
"تەنها گاڵتە دەکەم !"
جانتاکەی خۆی هەڵگرت و بەرەو لام هات بە دەستی قژمی تێکدا
YOU ARE READING
خـۆشـمـدەوێـی || J.JK
Fanfiction" ئەوە هەڵەی من بوو، براکەم بەهۆی منەوە مرد" "خۆشـمـدەوێـی ن/ت تکـایە جێم مەهێڵە بۆ ئەو" "تـۆ شتـێـک دەشـاریـتەوە چـا ن/ت وە مـنیش دەی دۆزمـەوە" کامیان، جۆنگکووک یان ڤی؟ تەها بازنێک بوە هۆی ڕودانی ئەو هەموو ڕوداوە ! مردنی براکەم.... شێت بوونی دایکم...