سەیری دەرەوەم دەکرد لە پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکە هەموو شوێنێک بە تەواوی تاریکە، هێشتا لە دەرەوەی شار بووین. تاکە شت ناوچەکەی ڕووناک دەکردەوە فلاشی ئۆتۆمبێلەکە بوو.
جۆنگکووک بە نەرمی دەستی گرتم و دەستەکەی تری لەسەر سوکانی ئۆتۆمبێلەکە بوو!
"تۆ باشی؟"
پرسی ، هێشتا سەیری ڕێگاکەی دەکرد"ئمم"
وتمهیچ قسەیەکی تری نەکرد، تەنها دەستی توند تر کرد و پەنجەکانمی بە توندی گرت.
هەستم بە دەنگی دڵم دەکرد زۆر خێرا لێ دەدات...
سەیری ئەوم کرد... سەیری ڕێگاکە دەکات پشتی بە کوشنەکە داوە.
ئەو تەنها شۆفێری دەکرد بەڵام هێشتا زۆر سەرنجڕاکێش دیارە!
بە خێرای سەرم سوڕاند و سەیری دەرەوەم کرد،
دەتوانم هەست بە ڕوومەتەکانم بکەم سور هەڵگەڕاون!!!چی؟ بۆچی ئەم هەستەم هەیە؟ ناکرێ!! ن/ت دووبارە نا تکایە
نابێت دووبارە هەمان هەستم هەبێت!!____________
____________
____________بۆ کاتژمێرێک دەچێت بە دووای بازنەکەم دەگەڕێم بەڵام نییە لە هیچ شوێنێک ناتوانم بیدۆزمەوە!! بارانە بەلێزمەکە زەویە قوڕەکەی شل کردبوویەوە بە جۆرێک نەمدەتوانی بڕۆم، ئەو بازنە زۆر بۆم گرینگە بەڵام بێ هیوا بووم ئێستا دڵنیام ناتوانم لەم کەشە بیدۆزمەوە، بڕیارم دا بەیانی بگەڕێمەوە.
خەریک بووم دەڕۆشتمەوە بۆ لای ڕوبارەکە کاتێک تێبینی شتێکی ناسراوم کرد لە نێو قوڕەکە!!
بەڵی ئەوە بازنەکەمەەە.. بە خێرای هەڵمگرت و خستمە نێو باڕکمەوە.
ئەوە بازنێکی کۆنە بەڵام زۆرررر تایبەتە بۆم ناتوانم ونی بکەم!
ئەگەر ونم کردبا هەرگیز لە خۆم خۆشنەدەبووم.زەردەخەنەیەکی گەورە لەسەر ڕوخسارم بوو تا ئەوکاتەی گەشتمەوە لای ڕوبارەکە، ئاوی ڕوبارەکە زۆر زیادی کردوە تاوەکو سەر ئەو دارە هاتوە کە وەک پردێک بە کارمان دەهێنا کاتێکیش سەیری لایەکەی ترم کرد جۆنگکووک لەوێ نییە !!
YOU ARE READING
خـۆشـمـدەوێـی || J.JK
Fanfiction" ئەوە هەڵەی من بوو، براکەم بەهۆی منەوە مرد" "خۆشـمـدەوێـی ن/ت تکـایە جێم مەهێڵە بۆ ئەو" "تـۆ شتـێـک دەشـاریـتەوە چـا ن/ت وە مـنیش دەی دۆزمـەوە" کامیان، جۆنگکووک یان ڤی؟ تەها بازنێک بوە هۆی ڕودانی ئەو هەموو ڕوداوە ! مردنی براکەم.... شێت بوونی دایکم...