17

88 18 21
                                    

سەیری نامەکانم کردەوە بۆ ئەوەی دڵنیا ببمەوە لە ژمارەی ژورەکە  (۱۸٦)من ئێستا لە بەردەم ئەم ژورەم جێنی پێی وتم، یەکەم جارمە لە شوێنی کچەکان بەڵام ئێرە پاک ترە و بۆنی خۆش ترە بە بەراورد لەگەڵ شوێنی کوڕەکان

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

سەیری نامەکانم کردەوە بۆ ئەوەی دڵنیا ببمەوە لە ژمارەی ژورەکە  (۱۸٦)
من ئێستا لە بەردەم ئەم ژورەم جێنی پێی وتم، یەکەم جارمە لە شوێنی کچەکان بەڵام ئێرە پاک ترە و بۆنی خۆش ترە بە بەراورد لەگەڵ شوێنی کوڕەکان.

لە دەرگای ژورەکەم دا بەڵام کچێکی تر دەرگاکەی کردەوە.

"ئۆهـ سڵاو بمبورە وامزانی ژوری جێنی کیم ە"
من وەک ڕێزێک چەمامەوە

"ئێرە ژوری ئەوە، وەرە ژورەوە !"
کچەکە پێکەنی و دەرگاکی بۆ کردمەوە

ژورەکەیان هەمان قەبارەی ژورەکەی جین و جاکسۆنی هەیە بەڵام ئێرە گەورە تر دیارە لەبەر ئەوەی خاوێنترە ، هەر خۆی لە ژورەکەی جین و جاکسۆن ناتوانی بەباشی بڕۆی لەبەر زبڵەکانیان .

"جێنی چەند دەقەیەکی تر دەگەڕێتەوە لە ڕاستیدا، منیش دەبێت بڕۆم ئاساییە بە تەنها لێرە چاوەڕێ بکەیت وایە؟"
کچەکە پرسی

"بێگومان ئاساییە"
وەڵامم دایەوە

"خوات لەگەڵ."
کچەکە زەردەخەنەی کرد کاتێک ڕۆشتە دەرەوە و منیش چەمامەوە بۆی

لەسەر قەنەفەکە دانیشتبووم و چاوەڕێی جێنیم دەکرد چەند خولەکێکی پێ چووە. لە کۆتایدا، گوێم لە دەنگی کرانەوەی دەرگاکە بوو ئەوە جێنیە هاتە ژورەوە و چەند بۆکسێکی لە دەست بوو.

"سڵاو ن/ت"
بە گەورەی زەردەخەنەی کرد هەرکە منی بینی

"سڵاو"
منیش زەردەخەنەم بۆی کرد

جێنی خەریک بوو کەلوپەلەکانی دەخستە سەرسیسەمەکەی هەرکە تەواو بوو وتی
"بمبورە چاوەڕێت کردم لە ڕاستیدا مامۆستای بیرکاری پێی وتم شتێک بۆ قوتابیەکی بەشی دانس شی بکەمەوە، دڵخۆشم جیسوو لێرە بووە ئەگەرنا دەبوایە لەبەر دەرگا چاوەڕێت کردبا دووبارە ببوورە"

"کێشە نییە هەر خۆی پەلەم نییە"
وتم

جێنی دەستمی گرت و بڵندی کردم
"کەوایە من ئەمڕۆ قیاس و شتت دەگرم کۆتای هەفتە وەرەوە بۆ تاقی کردنەوەی جلەکە"

 خـۆشـمـدەوێـی || J.JKWhere stories live. Discover now