20

85 18 44
                                    

خەریک بووم کتێبەکانم دەخستە نێو دۆڵابەکەم کاتێک دوو دەست چاوەکانمیان گرت، کەمێک لە ناکاو بوو بۆیە یەکێک لە کتێبکانم لە دەست کەوت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

خەریک بووم کتێبەکانم دەخستە نێو دۆڵابەکەم کاتێک دوو دەست چاوەکانمیان گرت، کەمێک لە ناکاو بوو بۆیە یەکێک لە کتێبکانم لە دەست کەوت.

"یوری کتێبەکەم کەوت بەرم دە !"
وتم و دەستیم لابرد پاشان سوڕام....ئەوە یوری نییە.
هەرکە ئەو کەسەی بەرامبەرم بینی لە ترسا ڕاچەڵەکیم.
"تایهیۆنگ ؟"

تای بزەیەکی کرد و کتێبەکەمی هەڵگرتەوە و لەسەر دۆڵابەکەی دانا.
منیش بە خێرای سوڕام بۆ ئەوەی ئەو کتێبانە دەربهێنم کە پێویستمە.

"شتێکت پێویستە ؟" پرسیم بەبێ ئەوەی سەیری بکەم

تای دەرگای دۆڵابەکەمی داخست و سوڕاندمی تا سەیری بکەم!

"پێویستە قسە بکەین !" وتی
"سەبارەت بەچی؟ "
سەیری لایەکی ترم کرد نامەوێ سەیری ڕوخساری بکەم

"سەبارەت بەوەی چی ڕوویدا هەینیەکەی تر لە ئاهەنگەکە؟"
برۆیەکی بەرز کردەوە
"تۆ و جۆنگکووک لە ناکاو دیار نەمان !  بۆ ؟ چی لە نێوانتانە؟"

ئێستا من چی وەڵام بدەمەوە !! ئای خوایە ئەوە هەمیشە تایهیۆنگ و پرسیارە خراپەکانیەتی ئەم کوڕە هەمیشە دەمخاتە ئەم بارودۆخانەوە !!

"ئێی هیچ خۆی ئێ لە ڕاستیدا ......"
خەریکە بیر لە درۆیەک دەمەوە
"ئام لە ڕاستیدا ئەو هاوڕێیەکی نزیکی ئامۆزاکەمە، خۆشەویستەکەی یوری دەڵێم ."

"ئەها ئەوەی کۆلێژ وانییە؟ ئەو لە قۆناغی سێیەم بوو کاتێک ئێمە یەکەم ساڵمان بوو لێرە ؟"
پرسی و منیش سەرم بە بەڵێ لەقاند
"ئێ جا ئەوە چ پەیوەندی بەوەوە هەیە؟"
بە تێنەگەشتنەوە سەیری کردم

"ئێ لەبەر ئەوەی من سزا درابووم !"
تەنها ئەوەی هاتە مێشکم وتم

"سزا درابوویت ؟" برۆکانی بەرز کردەوە

"بەڵێ....."  بەردەوامم لە درۆکەم
"ئینجا ئەو زانیبووی لەو شوێنەم بۆیە زۆر توڕە ببوو ئینجا بە جۆنگکووکی وتبوو بە خێرای بمگەڕێنێتەوە ماڵەوە ئیتر بۆیە."

 خـۆشـمـدەوێـی || J.JKWhere stories live. Discover now