16

78 18 17
                                    

لە ڕێڕەوی قوتابخانە دەڕۆشتم کاتێک لەناکاو کەسێک بانگی کردم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


لە ڕێڕەوی قوتابخانە دەڕۆشتم کاتێک لەناکاو کەسێک بانگی کردم.

" ن/ت."
ئەوە تایهیۆنگ بوو

"ئۆ سڵاو تایهیۆنگ" وەڵامم دایەوە
"یوری لێرە نییە وابزانم ڕاهێنانی هەیە" وتم

"من بە دوای تۆدا دەگەڕام نەک ئەو"
دەستی لەسەر شانم دانا

" م ـ من؟"
شۆک بووم وە ڕوخسارم پێوەی دیار بوو، تای پێکەنی

"لە ڕاستیدا دەمەوێت بپرسم کەی ئاهەنگی داهاتوە؟"

دەستمان کرد بە ڕۆشتن بەرەو لای پۆل

"ئاهەنگی داهاتوو؟"

چی ناکا بە جدی بێت؟ من بە زۆر لە ئاهەنگی یەکەم ڕزگارم بوو نۆرەی دانەیەکی ترە !!

"بەڵێ؟" بە سەیری سەیرم دەکات
"ئەی هەموو هەفتەیە ئاهەنگ نییە؟ بۆ وا تێک چووی؟"

"ها؟ ئەها بێگومان هەموو هەفتیەک ئێ بەڵام......."
دەمەوێ بیانووێک بدۆزمەوە
"لە ڕاستیدا هاوڕێکانم ڕێگە بە قوتابی قوتابخانە نادەن بەژداری بکەن بە گشتی، تەنها یەک جار بوو!"

"چی بەڕاست بۆ ناهێڵن؟"
بە خەمباری سەیری کردم

"لەبەر ئەوەی قوتابیەکان پێگەشتوو نین بۆ ئەم شوێنانە وە هەروها..."
نزیک بوومە لە گوێی و چرپاندم

"گوێم لێبوو شەممەکەی تر یەکێک لەسەر مێزەکانی شوێنەکە سەمای کردبوو هەموو شوشەکانی شکاندبوو پاش ئەوەی بەرببوویەوە و لە هۆش خۆی چووبوو نچ نچ نچ هاوڕێکانم توڕە ببون بۆیە وتیان ئەوە کۆتا جارە قوتابی ئامادەیی بانگێشت بکەن"

من مەبەستم لەو بوو بێگومان !!
بە شڵەژاوی زەردەخەنەی کرد

"ها ها دەبێت شەرمەزارکەر بووبێت"
دەستی بۆ پشتی ملی برد

"دەزانم ئەگەر من ئەو کەسە بوومایە هەرگیز بە ژیانم نەدەڕۆشتمە ئاهەنگ لەبەر شەرمەزاری"
وتم و کشامە پشتەوە لێی دوور کەوتمەوە

 خـۆشـمـدەوێـی || J.JKWhere stories live. Discover now