6

94 19 7
                                    

من هەستم بە شتێکی سارد کرد لەسەر ڕومەتم بۆیە چاوەکانم کردەوە و یوریم بینی لەبەرامبەرم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


من هەستم بە شتێکی سارد کرد لەسەر ڕومەتم بۆیە چاوەکانم کردەوە و یوریم بینی لەبەرامبەرم

ئەو شیرمۆزی لە دەست بوو لەسەر ڕومەتمی دانابوو و بە خەمباری سەیری دەکردم

" تۆ باشیت؟"لێمی پرسی ، شیرمۆز و کێکێکی لەسەر مێزەکەم دانا.

من بەهێواشی سەرم بە بەڵێ جوڵاند.
وابزانم پاش ئەوەی ڕویدا ئەم بەیانیە لێرە خەوم لێکەوت.

" دەتوانی پێم بڵێیت ئەم بەیانیە بە تەواوی چی ڕویدا؟؟" یوری پرسی

من لێوەکانم بەیەکەوە نا دواتر دەستم کرد بە خواردنی ئەو کێکانەی بۆمی هێنابوو.

دەستەکانی لەسەر مێزەکە دانا

"ئەگەر ناتەوێ باسی بکەی ئەوە ئاساییە بەڵام بزانە من نیگەرانی تۆم ، من باشترین هاوڕێتم هیوام دەخواست بەم شێوەیە خۆت لێم بە دوور نەگرتبا ئەوەش بزانە دەتوانی متمانەم پێبکەی بۆ هەموو شتێک"

من سەرم لەقاند.

"ناتەوێ هیچ بڵێی؟" ئەو پرسیاری کرد

من هەڵستامەوە

"من دەڕۆم بۆ دەستشۆر چاوەڕێم مەکە بڕۆ لەگەڵ هاوڕێکانت دابنیشە"
"ن/ت بوەستە" ئەو بانگی کردم بەڵام من پشتگوێم خست و ڕۆشتمە دەرەوە

من لە یوری توڕە نیم تەنها دەمەوێ بەتەنها بم، هەرچەندە ئێمە باشترین هاوڕێین و ئەو خۆشەویستی جینە بەڵام زۆر شت سەبارەت بە ژیانم نازانێت، جین ڕازی بوو کە نهێنیەکانم بپارێزێ و بە کەسی نەڵێت بۆ نموونە براکەم و مردنەکەی.

من بڕیارم دا کەمێک هەوا هەڵمژم لە باخچەکەی سەرەوەی قوتابخانە،
دانیشتم لەسەر یەکێک لە جۆلانەکانی لای گوڵە سپیەکان.

من گوڵم خۆشدەوێت بەڕاستی، ئەمڕۆ کەمێک تیشکی ڕۆژ ڕووناکترە لە ڕۆژانی تر ئەوەش وای کردووە گوڵەکان جوانتر دەربکەون

لەناکاو دەنگە گەورەکەی دارگاکە کاتێک بوویەوە سەرنجی ڕاکێشم ، من سەیرم کرد و ئەوە جیمینە.

 خـۆشـمـدەوێـی || J.JKWhere stories live. Discover now