27

82 16 3
                                    

"کەوایە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"کەوایە...."
هانا وتی و سەیری کردم

کاتژمێرێک تێپەڕیوە دوای ئەو گفتوگۆیەی لەگەڵ هانا هەمان بوو، من بابەتەکەم داخست وە دوای ئەوەش کەشەکە بێدەنگ بوو لە نێوانمان، قسەی ترمان نەکرد لە یارمەتیدانی یەکتری زیاتر.

"کەوایە؟"
سەیرم کردەوە و پرسیم
"ن/ت من نامەوێت بابەتێک بکەمەوە کە دامان خستبوو بەڵام چەندەها پرسیار لە ئێستادا لە مێشکم درووستبووە !"
هانا وتی

پێکەنیم
"بپرسە هانا !"
دەستەکانم لەیەک ئاڵاند
"ئێستا چی بەسەر تایهیۆنگ دادێت ؟"
"مەبەستت چییە؟" پرسیم بە تێنەگەشتنەوە
"تۆ جۆنگکووکت خۆشدەوێت ن/ت ! زۆری لە خۆت مەکە بۆ خۆشویستنی کەسێکی تر... تەنها ڕاستگۆبە و سەبارەت بە هەستەکانت بە جۆنگکووک بڵێ"
بە جدیەوە سەیری کردم
"من جۆنگکووکم خۆشناوێت چیتر !"
سوڕام بۆ ئەوەی ڕوبەڕوی نەبمەوە

ڕاستە! من جۆنگکووکم خۆشدەوێت، بەڵام ئەو؟
ئەو تەنها وەک هاوڕێیەک سەیرم دەکات..بەردەوام ئەوەی کردووە
ئەوە ئازار بەخشترین شت بوو بۆم.
نازانم...تەنها....نامەوێت بیری لێ بکەمەوە
لە ڕاستیدا هەمیشە نکۆڵیم کردووە لەوەی ئەوم خۆشبوێت.
هەمیشە خۆم لەو کەسانە توڕە کردووە کە وایان وتوە یەک لەوانە دایکم بوو یاخود جین؟ من زۆر لاواز بوومە سەبارەت بە هەستەکانم هەموو کات.
هەرگیز نەمویستوە ڕەت بکرێمەوە بۆیە هەرگیز باسی هەستەکانی خۆمم نەکردوە بۆ هیچ کەسێک.

"دەی ن/ت درۆ لەگەڵ خۆت مەکە تکایە ! هەرچەندە من پێم باشترە تۆ ژوانی لەگەڵ ببەستیت نەک ئەو منداڵە ! وە تاوەکو زووە لە تای جیا ببەوە"
هانا وتی

ئەو ڕاست دەکات، من پێشتر بیرم لەوە کردبوویەوە.
دەمەوێت خۆم یەک لایی بکەمەوە بە زووترین کات.
نامەوێت درەنگ بێت و دوای هیچم لە دەست نەیەت.. وە ئەوە بۆ تای باشترە وایە؟ هەر خۆی کێ لای ئاساییە خۆشەویستەکەی پێی بڵێت تەنها ژوانم لەگەڵ بەستبوی لەبەر نزیک ترین هاوڕێت؟
ئازار بەخشە وایە؟
بۆیە دەمەوێت بەر لەوەی هەستەکانی زیاتر بێت بۆم جیاببینەوە!
ئەم ماوەیەی دوای هەستم دەکرد کە جۆنگکووکم لە بیر کردبێت وە تایهیۆنگم خۆشبوێت بەڵام دەرکەوت هەڵەم.
هەرکات جۆنگکووک دەبینم یان قسەی لەگەڵ دەکەم دووبارە هەستەکانم بۆی زیاد دەکەن... گەمژانەیە

 خـۆشـمـدەوێـی || J.JKWhere stories live. Discover now