8

88 17 0
                                    

𝗪𝗼𝗿𝗹𝗱 𝘄𝗶𝗱𝗲 𝗵𝗮𝗻𝗱𝘀𝗼𝗺𝗲چی ڕویداوە لە نێوان تۆ و یوری؟|ئەو توڕەیە !! دووبارە شەڕتان کردووە؟ |

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


𝗪𝗼𝗿𝗹𝗱 𝘄𝗶𝗱𝗲 𝗵𝗮𝗻𝗱𝘀𝗼𝗺𝗲
چی ڕویداوە لە نێوان تۆ و یوری؟|
ئەو توڕەیە !! دووبارە شەڕتان کردووە؟ |

______

من سەیری نامەکەم کرد. بێگومان یوری بە جین دەڵێت هەموو کاتێک کە دەمەقاڵێیەکی بچووک بکەین

من و یوری لە بەیانیەوە قسەمان نەکردووە
کاتێکیش زەنگی ڕۆشتنە ماڵەوە لێی دا منی بەجێ هێشت بەبێ ماڵئاوای

من بڕیارم دا سەردانی جین بکەم لە داخیلیەکەی بەڵام کاتێک گەیشتم کچێک لە بەردەم ژوورەکەی وەستا بوو، من هەرگیز نەمبینیوە پێشتر ئەو کەمێک توڕە دیارە ، لەلای دەرگاکە دانیشتبوو و شوێنەکەی گرتبوو

"بەیارمەتیت" من بە بەڕێزی گوتم
"ببوورە بۆ بێزار کردنت بەڵام من دەمەوێ بچمە ژوورەوە و تۆش
ڕێگاکەت گرتوە"

ئەو سەیری کردم بە توڕەیی

"کەوایە ئەوە تۆیت؟"
ئەو هەڵسایەوە و پاڵی نامە دواوە
" تۆ ئەو بێڕەوشتەی ئەو خیانەتی لێم کرد لەگەڵی"

من بەتەواوی سەرم لێشێوا ،ئەو؟ ئەو کێیە؟

"ببورە وابزانم لێت تێکچووە ، من لێرەم بۆ ئەوەی سەردانی ئامۆزاکەم بکەم جین"

من دووبارە سەیری ژوورەکەم کرد تا دڵنیا ببەوە ڕاست هاتووم

"ئەوە ژووری ئەوە" بە دەستم نیشانەم بۆ ژورەکەی کرد

کچەکە شەقێکی لە نێو چەوانی خۆی دا و بە خێرای داوای لێبوردنی کرد

"بمبورە " ئەو چەند جارێک چەمایەوە
" داوای لێبوردن دەکەم سەبارەت بە قسە توندەکانم"

من دەستیم گرت بۆ ئەوەی چیتر نەچەمێتەوە
"کێشە نییە تۆ بوراویت ئەگەر منیش خیانەتم لێ کرابا هەر وا دەبووم"

ئەو زەردەخەنەی کرد و دوورکەوتەوە لە دەرگاکە

"من ئێستا دەرۆم ئەگەر تۆ ئەم جاکسۆنە گەمژەیەت بینی پێی بڵێ دەگەڕێمەوە "

 خـۆشـمـدەوێـی || J.JKWhere stories live. Discover now