بە توڕەی دەرگای شوێنەکەی جینم کردەوە، تەنها جاکسۆنی لێبوو بە خێرای سەیری کردم."نا نا یەکجاری دەرگاکە لێکەرەوە !"
جاکسۆن پێی وتم"جین لە کوێیە؟"
پرسیم"بە پاسەوانی تایبەتی جین دەچم؟"
بە پێکەنینەوە وتی"جاکسۆن سەیرکە کاتم نییە بۆ قسە بێماناکانت ئێستا پێم بڵێ لە کوێیە؟"
بە زۆری خۆم گرتووە نەتەقمەوە..."کێشەیەک هەیە؟ "
سەیری کردم بە جدیەوە"کێشەی تۆ نییە."
دەستەکانم لێک ئاڵاند و بە بێزاری سەیرم کرد"هەر کاتێک بێت دەگەڕێتەوە، ڕۆشتوە خواردن بکڕێت. ئێستاش بوەستە لەوەی وەک کەسێکی شێت کە دەیەوێ کەسێک بکوژێ سەیرم بکەی!"
پێی وتم"ئەگەر بێدەنگ نەبیت لەوانەیە تۆ قوربانیەکە بیت !"
برۆیەکم لێی بەرز کردەوەهەردوو دەستی بڵند کرد وەک خۆ بە دەستەوە دان و دانیشت لەسەر قەنەفەکە. منیش لە چواردەوری ژورەکە دەخولامەوە چاوەڕێی جینم دەکرد.
لە کۆتایدا پاش ۱٠ خولەک دەرگاکە کرایەوە هۆبی هاتە ژورەوە چەند زەرفێکی پڕ لە خواردن و خواردنەوەی لە دەست بوو وە لە دواوەی ئەو جین هاتە ژورەوە."بەخێربێی ن/ت."
هۆبی زەردەخەنەی کرد و ڕۆشتە لای ساردکەرەوەکە بۆ ئەوەی خواردن و خواردنەوەکانی بخاتە نێوی و پاشان پازی دایە سەر قەنەفەکە.
"سڵاو ن/ت ، بۆ پێت نەوتم دێیت!"
جین وتیسەیرم کرد.
"دەبێت هەموو شتێکت پێ بڵێم ؟ کێ دەڵێ هاتووم بۆ لای تۆ؟ لەوانەیە بمەوێ کات لەگەڵ جاکسۆن بەسەر ببەم!"جین بە تێنەگەشتنەوە سەیری جاکسۆنی کرد، جاکسۆن بە خێرای دەستەکانی بەرز کردەوە و وتی
"وا سەیرم مەکە من ئاگام لە هیچ نییە.""ن/ت کێشەیەک هەیە؟ شتێک بووە؟"
جین بە نیگەرانی پرسی"شتێک بووە؟؟؟ واهــ هێشتاش دەپرسی شتێک بووە؟ پێم بڵێ جین من کێم؟ من کێم ها؟ کچێکی مردوو یان ناسیاوێکی ئۆنیوو؟ "
YOU ARE READING
خـۆشـمـدەوێـی || J.JK
أدب الهواة" ئەوە هەڵەی من بوو، براکەم بەهۆی منەوە مرد" "خۆشـمـدەوێـی ن/ت تکـایە جێم مەهێڵە بۆ ئەو" "تـۆ شتـێـک دەشـاریـتەوە چـا ن/ت وە مـنیش دەی دۆزمـەوە" کامیان، جۆنگکووک یان ڤی؟ تەها بازنێک بوە هۆی ڕودانی ئەو هەموو ڕوداوە ! مردنی براکەم.... شێت بوونی دایکم...