31- new chapter

74 16 2
                                    

سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتم

"ئاگاداری خۆت بە و خۆت بە باشی داپۆشە نامەوێت نەخۆش بکەویت
ن/ت، بۆیە دەرمانەکانت پشتگوێ مەخە تکایە."
تای وتی

"بێ خەمبە تاتا، تۆش ئاگاداری خۆت بە بەباشی"
زەردەخەنەم بۆی کرد..

تاتا، نازناوە نوێیەکەیەتی ! شیرینە وایە؟ تاتااا

تای ماچێکی دەستی کردم و دەرگاکەی داخست

لە پەنجەرەکەوە ماڵئاوایم لێی کرد کاتێک جین ئۆتۆمبێلەکەی هەڵکرد

Taehyung POV :

چاوەڕێم کرد تا ئۆتۆمبێلەکەی جین دیار نەما و پاشان ڕۆشتمەوە ژورەوە

دڵخۆشم بەوەی ن/ت باشە. بەڵام هێشتا شتێک مێشکی داگیر کردووم و نارەحەتم.... جۆنگکووک

هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا

کێشەی چییە؟ مەبەستی لەو قسانەی چی بوو؟ خەریک بوو وەڵامی جین بداتەوە لە ژورەوە بەڵام خۆی گەڕاندەوە ! گەر کەسیش هەستی پێ نەکات من تێبینیم کرد، بێگومان من گەمژە نیم ! چی دەشارێتەوە یان
......
........

چی دەشارنەوە؟
سەیرە و منیش هیچ هەستێکی باشم نییە سەبارەت بەمە
نازانم چ کاردانەوەیەکم دەبێت گەر ببینم باشترین هاوڕێم خەریکی شتێکە لە پشتی منەوە لەگەڵ خانمەکەی من
بێگومان ئەوە سنور تێپەڕاندنە ، بۆیە منیش سنوری لەگەڵ دەپەڕێنم گەر شتێکی وا ڕوو بدات... هەرچیەک بێت نامەوێت مێشکم پڕ بکەم لە شتی پڕوپوچ لەبەر ئەوەی من باوەڕم بە ن/ت هەیە !
ئەو خیانت لە من ناکات، وایە؟

ن/ت منی خۆشدەوێت ! کیم تایهیۆنگ.
هیچ جیۆن جۆنگکووکێک بوونی نییە ! من ڕێگە نادەم ن/تم لێ ببات گەر تەنانەت هەوڵیش بدات ئەوە کۆتای ئەوە...
خۆی لە ژێر دەستەکانم دەبینێتەوە

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Oct 04 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

 خـۆشـمـدەوێـی || J.JKWhere stories live. Discover now