"ن/ت با بگەڕێینەوە بارانەکە خەریکە دووبارە دەست پێدەکات نامەوێت نەخۆش بکەوم""نەخۆش ناکەویت جۆنگکووک ، ئەوە بارانی هاوینە ئاوەکەی سارد نییە"
چاوەکانم بەبێزاری سوڕاندمن خەریکە لەلای ڕووبارەکە دەگەڕێم
"پێم وابێ لەلایەکەی تر لێم کەوت دوێنێ شەو"
جۆنگکووک بە نیگەرانی سەیری دەکردم کاتێک خەریکە لەسەر دارەکە دەپەڕمەوە کە وەک پردێک لە سەر ڕوبارەکە دانراوە ، خەریکە بوو بکەوم بەهۆی تەڕی دارەکەوە بەڵام توانیم خۆم ڕابگرم و بەردەوام بم لە ڕۆشتن
"ئاوی ڕوبارەکە ئەمڕۆ بەرز ترە لە ڕۆژەکانی تر، تکایە با بگەڕێینەوە بەیانی دێین بە دوای دەگەڕێین دڵنیام بازنەکەت هەر لەم ناوەیە"
جۆنگکووک دەپاڕایەوە تاوەکو بڕۆینەوە"نا! چی ئەگەر ون بوو لێم؟" پێیم گوت
"ئەوە تەنها بازنێکە دەتوانی دانەیەکی تر بکڕی" دەیویست ڕازیم بکات
"ناتوانم جۆنگکووک ئەوە تایبەت بوو" پێیم گوتدەستم کرد بە پەڕینەوە لە ڕوبارەکە بەڵام لە نیوەی ڕێگا وەستام کاتێک تێبینیم کرد جۆنگکووک بە دوام نایەت
من سوڕام و جۆنگکووکم بینی لە سەرەتاکە وەستاوە سەیری من دەکات
"دێیت لەگەڵم یان نا؟" خەریک بوو ئارامیم لەدەست دەدا لەبەر ئەو
ئەو سەیری دەوروبەرمانی کرد
"ڕوبارەکە ترسناک دیارە ن/ت با بەیانی بگەڕێینەوە"چاوەکانم لێی سوڕاند و دەستم کرد بە پەڕینەوە بەبێ ئەو ، من بازم دا بۆ لایەکەی تر و سوڕام سەیری جۆنگکووکم کرد
"۱٥ خولەکی تر دەگەڕێمەوە لەوێ بوەستە " هاوارم کرد تا گوێی لێم بێت
"خێرا بگەرێوە " ئەویش هاواری کرد
......من خەبەرم بوویەوە بە دەنگی ئەلەرمەکەم .....
خەون بوو؟
YOU ARE READING
خـۆشـمـدەوێـی || J.JK
Fanfiction" ئەوە هەڵەی من بوو، براکەم بەهۆی منەوە مرد" "خۆشـمـدەوێـی ن/ت تکـایە جێم مەهێڵە بۆ ئەو" "تـۆ شتـێـک دەشـاریـتەوە چـا ن/ت وە مـنیش دەی دۆزمـەوە" کامیان، جۆنگکووک یان ڤی؟ تەها بازنێک بوە هۆی ڕودانی ئەو هەموو ڕوداوە ! مردنی براکەم.... شێت بوونی دایکم...