4

102 18 3
                                    

من خەریک بوو زبڵەکانم دەبردە دەرەوە کاتێک کەسێک وەستاندمی وە بێگومان هیچ کەسێک نەبوو لە جۆنگکووک زیاتر

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

من خەریک بوو زبڵەکانم دەبردە دەرەوە کاتێک کەسێک وەستاندمی وە بێگومان هیچ کەسێک نەبوو لە جۆنگکووک زیاتر

"دوێنێ شەو لە کوێ بوویت؟"

ئەو چۆن دەزانێت دوێنێ شەو لە ماڵەوە نەبووم؟؟

"لەلای جین مامەوە"
نازانم بۆچی وەڵامم دایەوە

"درۆم لەگەڵ مەکە بینیم ئەم بەیانیە لەگەڵ کوڕە نوێیەکە گەڕایتەوە"
کەمێک بە توڕەییەوە گوتی

"کوڕە نوێیەکە ناوی جیمینە وەمن دڵنیام دەیزانی ، وەکو ئەوەی باشترین هاوڕێت بێت قسەت لەگەڵ دەکرد کۆتا جار "
چاوەکانم لە بێزاری سوڕاند

سوڕام بۆ ئەوەی بڕۆم بەڵام دەستی گرتم

"لەو کوڕە دووربکەرەوە"

دەستی پێکردەوە.

"بۆچی دەبێت گوێت لێ بگرم؟" دەستەکانم لەیەک ئاڵاند
"ئەو کوڕێکی خراپە"
من پێکەنیم پاش قسەکەی
"گاڵتەیەکی باش بوو"
"من زۆر جدیم و گاڵتە ناکەم لێی دوور کەوە"
دەتوانی جدیایتی ببینی لە رووخساری

هەناسەیەکم هڵکێشا و گوتم
" هەر بەڕاستی هیچ کارێکت نییە جگە لە کۆنتڕۆڵ کردنی ژیانم؟"
"من هەوڵ نادەم ژیانت کۆنتڕۆڵ بکەم تەنها دەمەوێ بتپارێزم"

دووبارە هەمان قسە!
"لە چی دەمپارێزی؟"
"هەموو شتێک." زۆر بە جدیەوە گوتی
" گاڵتەم پێدەکەیت وانییە؟"
"نەخێر"
"بوەستە لەم شتە بێمانایە ، هەر شتێک بکەم پەیوەندی بە تۆوە نییە"

ئەوم پشتگوێ خست و ڕۆشتمەوە ماڵەوە

جۆنگکووک شێتم دەکات لە کۆتایدا ئەمڕۆ وا هەڵسوکەوت دەکا وەک ئەوەی گرینگبم بۆی بەڵام بەیانی کە گەڕاینەوە قوتابخانە پشتگوێم دەخات و وا مامەڵە دەکات وەک ئەوەی هەر نەشمناسێت، نەخێر لە ڕاستیدا وەک ئەوەی بوونیشم نەبێت کەواتە چی

"ن/ت وەرە ئێرە جوانکیلەکەم"
ئەوە باوکم بوو بانگی کردم بڕۆمە لای
"بەڵێ باوکە"

ئەو لەلای دەرگاکە وەستا بوو جانتای سەفەری لابوو.

"دەڕۆیتە شوێنێک باوکە؟"

ئەو بە خەمباری سەیری دەکردم، من تاوەکو ئێستا تێبینیم نەکردبوو بەڵام باوکم ئێستا نیشانەی پیری پێوە دیارە، ئەو ماندوو دەردەکەوت.

ئەو زەرفێک پارەی دا پێم.

"ئەوەم بۆچی پێ دەدەی؟"
نەمدەزانی چ هەستیکم هەبێ لە ئێستادا چی ڕوودەدات؟

"گوێ بگرە شیرینەکەم تۆ ئێستا گەورەی لە شتەکان تێدەگەیت، ئەوە دیارە من و دایکت لەگەڵ یەکتری نەگونجاوین لەم ساڵانەی ڕابردوو دا ئەوەش جگە لە زیان هیچ شتێکی زیاترمان پێ نابەخشێت، ئێستا کاتیەتی بۆ ئەوەی هەر دوولامان بە ڕێگەی خۆیدا بڕوات، ئێمە جیا دەبینەوە"

"ئۆهـ" نازانم چی بڵێم.

"من لە چین وەرگیراوم و لەوێ دەست بەکار دەبم، ئەو پارەیە بۆتۆیە لە ئێستادا ئەوەندەم هەیە دواتر زیاترت بۆ دەنێرم ، هەڵی بگرە و بۆ پێویستیەکانت بەکاری بێنە"

دڵم بووە بە هەزار پارچە من تێدەگەم بەتەواوی ئەو دایکم جیدەهێڵێت بەڵام بۆچی منیش جێدەهێڵێت؟

من پارەکانم فڕێدا سەر زەویەکە.

"من پارەم ناوێت تەنها بمبە لەگەڵ خۆت باوکە تکایە"
"تۆ دەزانی من ناتوانم ئەوە بکەم. دایکت هەرگیز ڕێگەم نادات"
"بەڵام من لام گرینگ نییە نامەوێ لێرە بمێنمەوە "
"ن/ت تەنانەت گەر بشمتوانیبات بتبەم لەگەڵ خۆم ئەوە نەمدەکرد، تۆ دەستت بە کۆتا ساڵی قوتابخانەت کردوە ئەگەر بڕۆین دەبێت دووبارە دەست پێبکەیتەوە" ئەو هەوڵی دەدا ڕازیم بکات

من دەستم بە گریان کرد. نامەوێ لەگەڵ دایکم بمێنمەوە ئەو هەرخۆی ڕقی لێمە ئەو بە خراپی مامەڵەی لەگەڵ دەکردم کاتێک باوکم لێرە بوو ئێستاش ئەو دەڕوات ئایا چۆن مامەڵەم لەگەڵ دەکا لەمەودوا؟

باوکم لە باوشی گرتم و گوتی
" گوێبگرە شیرینەکەم ئەوە تەنها بۆ ۹ مانگە ئەگەر ئەوکاتیش ویستت بێی ئەوە دەتوانی لەدەرەوە زانکۆ تەواو بکەیت بەڵام تاوەکوو ئەوکاتە ئێرە باشترین شوێنە بۆتۆ"

من فرمێسکەکانم سڕیەوە و سەرم بە بەڵی لەقاند. لە ئێستادا نابی کارەکان بۆ باوکم قورس تر بکەم لە کاتێک خۆی بە کاتی قوڕس تێدەپەڕێت.

"ئەوە کچەکەی منە" ئەو دەستی بە سەرم داهێنا
"کەی دەڕۆیت؟" نەمدەتواتی خەمباریەکەم بشارمەوە

لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێک دەستی بۆ هۆرن لێدان کرد.

"ئەوە تەکسیەکەمە، ئەمڕۆ فڕۆکەکەم دەفڕێ"

من بۆ کۆتا جارم باوکمم لە باوەش گرت و ڕۆشتینە دەرەوە

ماڵئاوایم لێیکرد و تەکسیەکەی دەستی بە ڕۆشتن کرد.
هەر بەم شێوەیە کەسێکی تریشم لەدەست دا....
________________________________

!!!!vote!!!!

 خـۆشـمـدەوێـی || J.JKWhere stories live. Discover now