3

104 18 1
                                    

شوشە شکاوەکان دەوری تەواوی ماڵەکەیان  دابوو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

شوشە شکاوەکان دەوری تەواوی ماڵەکەیان دابوو

من خەوتبووم کاتێک گوێم لە دەنگی هاوار بوو دووبارە، دایکم باوکم دووبارە دەستیان بە شەڕ کردبوویەوە گوێم لە باوکم بوو کاتێک بە توڕەی ڕۆشتە دەرەوە لە ماڵەوە

من بە وریایەوە ڕۆشتمەخوارەوە بۆ ئەوەی سەیری دایکم بکەم

قوتویەک لە حەپی دڵەڕاوکێ لە تەنیشت بتڵێک مەی ، دایکم قومێکی لە جگەرەکەی دەستی دا دوای ئەوەی حەپێکی تری خوارد ، دووکەڵی جگەرەکەی تەواوی چێشتخانەکەیان گرتبوویەوە

من ڕۆشتمە هۆڵەکەوە بۆ ئەوەی شووشە شکاوەکان کۆ بکەمەوە

پاش ئەوەی دڵنیا بوومەوە کەوا ئەرزەکە سەلامەتە, دووبارە ڕۆشتمەوە لای دایکم بۆ ئەوەی دڵنیا ببمەوە کەوا باشە. ئەو بە خراپی دەگریا لە کاتێک
دەیخواردەوە

"دایکە!!!" دەنگم بەرز کردەوە و بتڵی مەیەکەم لێی دوورخستەوە
"ئەوەم پێ بدەرەوە" ئەو هەوڵیدا دووبارە بیباتەوە بەڵام نەیتوانی
" بەم شێوەیە خۆت دەکوژیت " رۆشتم بۆ لای زبڵدانەکە و بتڵەکەم فڕێدا
"یااا" ئەو هاواری کرد "خۆت بە چی دەزانیت بەم شێوەیە قسەم لەگەڵ بکەیت؟" پێمی گوت

بە بێدەنگی مامەوە کاتێک بۆ سەدەمین جار قسەی پێ وتم

"ئەوە هەموو شتێکە کە دەتوانیت بیکەیت؟ بێدەنگ بیت؟ ئایا ڵاڵیت؟"

من سەیری ئەرزەکەم کرد هەوڵمدەدا پشتگوێی بخەم

"ئەوە دەبووایە تۆ بوبایت" ئەو گوتی و وای لێکردم لە شوێنی خۆم ڕەق ببم

" تۆ دەبووایە لە شوێنی ئەو بمردبایت!! " دایکم هاواری کرد لە کاتێک چاوەکانی دەستیان کرد بە فرمێسک ڕشتن

دایکم پێشتر زۆر قسەی پێ وتوم و زۆریش هاواری بەسەر داکردووم بەڵام هەرگیز ئەو قسە ئازار بەخشەی نەکردبوو.

"تۆ شایەنی ئەوەی بمری گەمژەی بێ نرخ"

هەرچەندە دایکم هەرگیز ڕوبەڕوو پێی نەگوتبووم بەڵام هەمیشە دەمزانی کەوا ڕقێگی زۆری لەبەرامبەرم هەڵگرتووە هەر لە پاش ڕووداوەکەی ٤ ساڵ پێش ئێستا

 خـۆشـمـدەوێـی || J.JKWhere stories live. Discover now