26

92 16 8
                                    

ئەمڕۆ زوو هاتم بۆ قوتابخانە لەبەر ئەوەی بۆ ئێستا نامەوێت تای ببینم بێگومان پاش ئەوەی ڕویدا، وە بەو هیوایەم ئەمڕۆ بتوانم خۆمی لێ بشارمەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


ئەمڕۆ زوو هاتم بۆ قوتابخانە لەبەر ئەوەی بۆ ئێستا نامەوێت تای ببینم بێگومان پاش ئەوەی ڕویدا، وە بەو هیوایەم ئەمڕۆ بتوانم خۆمی لێ بشارمەوە. تەنها دەمەوێت مێشکم ئارام بکەمەوە بۆ ئێستا.

وە هەڵە بووم.... دوو دەست لە دواوە لە باوەشیان گرتم وە ئەوەش هیچ کەس نییە لە تایهیۆنگ زیاتر.

"چۆنە زوو هاتوی؟"
بە نائاسودەیی پرسیم کاتێک لۆکەرەکەم داخست

"هم نازانم ئەمڕۆ زوو خەبەرم بوویەوە. ئەی تۆ ؟"
پرسی و سەری لەسەر شانی ڕاستم دانا

"منیش هەروەها"
بە زۆری زەردەخەنەم کرد و سوڕام لە نێو دەستەکانی خۆم ڕزگار کرد

دەستی هێنایە پێشەوە بۆ ئەوەی دەستم بگرێت بەڵام بە خێرای دەستمم لابرد.

"چی ڕویداوە؟"
تای بە تێنەگەشتنەوە پرسی

"ه ـ هیچ شتێک !"
چۆن زانی شتێک ڕویداوە؟

سەیری دەستمی کرد
"همم بەڵام ک ـ کوا بازنەکەت؟ لە دەستت نەکردووە؟"
بە خەمباری پرسی

"چی ؟"
سەیری دەستمم کرد بازنەکەم لە دەست نییە. سەیرە بیرمە لە دەستم بوو تا دوێنێ...

"لە دەستم بوو سوێند دەخۆم بەڵام وا دیارە لێم کەوتوە !"

"بە دڵت نەبوو وایە؟"
وتی
"نا زۆرم بە دڵ بوو گەر بە دڵم نەبووایە پێم دەوتی !"
بە ڕاستگۆی وەڵامم دایەوە
"وە دڵنیام دوێنێ تا شەو لە دەستم بوو بەڵام لەوانەیە لێم کەوتبێ بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەم !"
بە خەمباری سەیرم کرد
"توڕەی لێم وایە؟"
پرسیم

"هەرگیز لە شیرینەکەم توڕە نابم !"
زەردەخەنەی کرد و دەستی بە ڕومەتم داهێنا

ئەو وەک فریشتە وایە...

"بمبورە !"
بە نزمی وتم

"پێویست ناکات هەرخۆی دەبوایە شتێکی جوانترت بۆ بێنم"
زەردەخەنەم بۆ دەکات

"نا بۆ ئەوە نا. بمبورە کە پاڵم بە جۆنگکووکەوە نەنا، بمبورە کە بیر لەو دەکەمەوە، بمبورە کە دڵسۆز نیم بۆت..."
لە دڵی خۆمەوە قسەم کرد

 خـۆشـمـدەوێـی || J.JKWhere stories live. Discover now