2

125 17 0
                                    

‎بە تەنها رۆشتمەوە ماڵەوە دوای قوتابخانە لەبەر ئەوەی یوری ڕاهێنانی هەبوو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


‎بە تەنها رۆشتمەوە ماڵەوە دوای قوتابخانە لەبەر ئەوەی یوری ڕاهێنانی
هەبوو

‎کاتێک گەشتمە ماڵەوە وەک هەموو جارێک رامیۆنم ئامادە کرد و دەستم کرد بە خوێندنەوەی کتێبەکەم

‎شەوی هەینیەکەم تەرخان کرد بۆ خوێندنەوە، تاوەکو ئەو کاتەی گوێم لە دەنگی دایک و باوکم بوو کە شەڕیان دەکرد بێگومان ئەوە شتێکی نوێ نییە بۆیە هەوڵمدا هەموو ئەو هاوارانە پشتگوێ بخەم تاوەکو گوێم لە شکانی شوشە بوو

‎کتێبەکەمم هەڵگرت و هەوڵمدا بەبێ ئەوەی بمبینن برۆمە دەرەوە

‎بێکەڵکی گەمژە بۆچی ئەم کتابە فرێنادەی و شتیک بکەیت کە سوودی "
هەبێت؟ " 
دایکم هاواری کرد بەسەرما کاتێک بەویادا تێپەڕیم

‎بەو شێوەیە قسە لەگەڵ کچەکەم مەکە "باوکم بە سەرخۆشی وتی"

‎"تۆش بۆ هیچ شتێک باشنیت سەرخۆش "
دایکم دووبارە دەستی کردەوە بە هێرشەکانی بۆ سەر باوکم

پیاوێکی بێکەڵک لەگەل کچێکی بێکەڵک، چیم کردوە تاوەکو شایەنی"
ئەوانە بم پێمبڵێن ها؟"

‎قسەکانیم پشتگوێ خست و دەرگاکەم بە قایمی داخست لە دوای خۆم، رۆشتم بۆ سەر خانووەدارەکەم و پاڵکەوتم، لێرە رووناکی مانگ زۆر جوان دیارە من بەڕاستی مانگم خۆشدەوێت تاکە شتە گوێم بۆ بگرێت

‎چاوەکانم داخست و هەوڵمدا مێشکم ساف بکەم لە کاتێکدا هێشتا دەنگی دایکم و باوکم دەهات

‎لەوانەیە بۆ ماوەی ٥خولەک بوبێ کە پاڵکەوتبم تاوەکو بەردێک لە پەنجەرەی خانووەدارەکە هاتە ژوورەوە

‎سەرم لە پەنجەرەکە بردە دەرەوە ...بەڵێ هەر وەک ئەوەی پێشبینیم دەکرد، جۆنگکووک خەریکە لەلای خۆیەوە بەسەر دەکەوێت

‎تۆ باشی؟" ئەو پرسیاری لێم کرد"
‎هەرگیز ئەوەندە باش نەبوومە"  درۆم کرد"

جۆنگکووک جانتایەکی بچووکی دا پێم کە بە گوڵ نەخشێندرا بوو بۆکسێکی
بچووکی تێدا بوو

 خـۆشـمـدەوێـی || J.JKWhere stories live. Discover now