![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. لەسەر کورسیەک لە نهۆمی سێیەمی قوتابخانە دانیشتووم،
چواردەورم پڕە لە گوڵ و ڕووەک کە چێندراون بۆ وانە زانستیەکان.
ئەم کاتانە بە گشتی لای یوری دەبم بەڵام ئێستا ئەو کۆتا کەسە بمەوێت بیبینم پاش ئەوەی ڕوویدا، هەست بە تاوان دەکەم،بێگومان هەڵەی من نییە !
بەڵام هێشتا ئامۆزاکەم خیانەتی لە باشترین هاوڕێم کردووە،
بە جۆرێک هەست بە تاوان دەکەم."ئای خوایە هێشتا ناتوانم باوەڕ بکەم چۆن توانی خیانەت بکات !"
بەبەر خۆمەوە وتم"زۆر حەزدەکەیت قسە لەگەڵ خۆت بکەیت."
سەرم بڵند کرد هەرکە گوێم لە دەنگە ناسراوەکە بوو، ئەوە تایهیۆنگە.
پشتی بە دیوارەکە داوە و سەیرم دەکات." بۆ هەموو شوێنێک دوام دەکەویت؟"
چاوەکانم سوڕاند"خۆت دڵخۆش مەکە شێتە پۆلی من لە دواتەوەیە !"
بزەیەکی کرد،
منیش سوڕام ـ سێیەمی ئامادەی A ـ کەوایە پۆلەکەی لێرەیە.
دەستی بردە نێو جانتاکەی وە دوو شەربەتی دەرهێنا، لە تەنیشتم دانیشت.
شەربەتی شلکەکەی دا پێم."کەوایە ئەو خیانەت کارە کێیە؟ خۆشەویستە کۆنەکەت؟"
سەیری کردم لە کاتێک هەوڵدەدا شەربەتەکەی بکاتەوەبرۆکانم لێک نزیک کردەوە و بە تێنەگەشتنەوە سەیرم کرد
"چی کۆن ؟ کەی ـ "
بێدەنگ بووم هەرکە بیرم کەوتەوە هەمووان وادەزانن ئێمە خۆشەویست بووینە لەگەڵ جاکسۆن، بۆیە لەگەڵ درۆکە ڕۆشتم.
"لەوانەیە ئەو بێت.""دەزانی ئەگەر ئەوە من بام لە شوێنی ئەو هەرگیز خیانەتم نەدەکرد."
زەردەخەنەی کردبە نزمی پێکەنیم.
"ئای خوایە من لێرە باسی دڵشکانم و بارودۆخە خراپەکەم دەکەم تۆش هەرچیەک بێت ڕێگایەکت دۆزیەوە بیخەیتە سەر خۆت.""ببورە."
وتی
سەیرم کرد"نەمدەزانی ئێوە بەم شێوەیە جدین لەسەر پەیوەندیەکە ! وادیار بوو لە بیرت کردبێت، ئەو ڕۆژە ماچی منت کرد دڵتەنگ دیار نەبوویت !!"
چاوێکی لێم داگرت

YOU ARE READING
خـۆشـمـدەوێـی || J.JK
Fiksi Penggemar" ئەوە هەڵەی من بوو، براکەم بەهۆی منەوە مرد" "خۆشـمـدەوێـی ن/ت تکـایە جێم مەهێڵە بۆ ئەو" "تـۆ شتـێـک دەشـاریـتەوە چـا ن/ت وە مـنیش دەی دۆزمـەوە" کامیان، جۆنگکووک یان ڤی؟ تەنها بازنێک بوە هۆی ڕودانی ئەو هەموو ڕوداوە ! مردنی براکەم.... شێت بوونی دایک...