"ن/ت !"
جۆنگکووک وتی و دەستێکی لە پشتم دانا و بڵندی کرد"ئەوە هێرشی ئاسما کەیەتی !"
هاواری کرد
"بانگی دکتۆر بکەن."جانتاکەمی کردەوە و دەستی کرد بە گەڕان
"هێی ئامێری هەناسە دانەکەت لایە؟ "
سەیری کردمسەرم بە نەخێر لەقاند لە کاتێک فرمێسک لە چاوەکانم دەکەوتنە خوارەوە
"چەند جارم پێ وتوی هەڵیان بگرە لەگەڵ خۆت ! ئەی حەبەکان؟"
دووبارە سەرم بە نەخێر جوڵاند
"ئایش"
لە نێو چەوانی خۆی دا"ن/ت؟ چی بووە؟ چیت بەسەر هات؟"
تای وتی و سەرمی بە سنگی خۆیەوە نا"بەری بدە نەفرەتی دەبێت سەری بەرز بێت ! لێی بگەڕێ هەناسە بدات."
جۆنگکووک دەستی تای هەڵدا"تەنها دەمویست یارمەتی بدەم! من چاکەی ئەوم دەوێت!"
تای وتی و بە نیگەرانی سەیری کردم"نەتەوێت ! تەنها شتەکان خراپ تر دەکەیت، دوور بکەرەوە لێی. تۆ نازانی چی بۆ ئەو باشە من دەیزانم."
جۆنگکووک هاواری بەسەر داکرد"قوتابیان شوێنەکە چۆل بکەن با بتوانێت هەناسە بدات!"
ڕاهێنەرەکە هاواری کرد و چواردەورمی چۆل کردبۆچی خوێن لە لوتم دێت؟
بۆچی دوای چەند ساڵێک دووبارە توشی ئاسماکەم بومەوە؟
من وامزانی ڕزگارم بووە، وامزانی چاک بومەتەوە!
سەرەتا کابوسەکانم دەستیان پێکرد، دوای خوێن بەربونی لوتم ئێستاش توشی هێرشی ئاسماکەم بومەوە!
بوەستە بەڵام ئێستا چی؟
دەمرم؟
بۆ وا هەست دەکەم ئەوە کۆتا ساتەکانم بێت؟
چی ڕوودەدات؟سەیری جۆنگکووکم کرد
"هیچ ڕوونادات ن/ت."
چۆن زانی بیر لە چی دەکەمەوە؟
دەستەکانیم بە توندی گرت، ئەویش هەروەها بە توندی منی گرت.
YOU ARE READING
خـۆشـمـدەوێـی || J.JK
Фанфик" ئەوە هەڵەی من بوو، براکەم بەهۆی منەوە مرد" "خۆشـمـدەوێـی ن/ت تکـایە جێم مەهێڵە بۆ ئەو" "تـۆ شتـێـک دەشـاریـتەوە چـا ن/ت وە مـنیش دەی دۆزمـەوە" کامیان، جۆنگکووک یان ڤی؟ تەها بازنێک بوە هۆی ڕودانی ئەو هەموو ڕوداوە ! مردنی براکەم.... شێت بوونی دایکم...