12

100 22 4
                                    

لە کۆتایدا وانەکان تەواو بوون ، لە ئێستادا خەریکی کۆ کردنەوەی کەلوپەلەکانمم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

لە کۆتایدا وانەکان تەواو بوون ، لە ئێستادا خەریکی کۆ کردنەوەی کەلوپەلەکانمم

"ن/ت بابڕۆینە کافتریا من زۆرم برسیە"
یوری وتی
"لە ڕاستیدا من چەند کارێکم هەیە دەبێت بڕۆم"
پێیم وت

دەبێت بڕۆمە سەربانەکە بۆ بینینی جۆنگکووک..
دەبێت چی بوێت؟ تەواوی وانەکە بیرم لەوە دەکردەوە!!

پاش کۆکردنەوەی شتەکان ڕۆشتمە سەربانی قوتابخانە .
ئەو لەوێیە پشتی بە دیوارەکە داداوە
هەرکە دەرگاکەم کردەوە سوڕا و سەیری کردم
ڕۆشتمە لای و ئێستا لەبەر دەمی وەستاوم

"چیت دەوێ" بە ساردی پرسیم
" تۆ باشی؟" پرسیاری کرد
"گرینگە بۆت؟" سەیری چاوەکانیم کرد
"بێگومان گرینگە" دەستی گرتم
"بەڵێ بەڵێ بێگومان ئەو ڕۆژە بینیم چەند گرینگە" دەستیم بەردا
"ئێستا پێم بڵێ بۆ منت بانگ کرد؟" دووبارە پرسیم

جۆنگکووک دەستەکانی لێک ئاڵاند و دووبارە پشتی بە دیوارەکە دا

"ئەو کوڕانەی ئەو ڕۆژە کێ بوون؟"
بە تیژی سەیرم دەکات..

"بە تۆچی ؟" سەیری لایەکی ترم کرد

"هەر کەسێک بن گرینگ نییە چیتر قسەیان لەگەڵ مەکە وە سەبارەت بەم ئاهەنگە گەمژانەیە لەبیری بکە پێویست ناکا بێیت من هانا بێدەنگ دەکەم"
بە ساردی قسەی دەکرد

"نا سوپاس ئاهەنگەکە دانراوە هەر لەم هەفتەیەیە پێویست ناکات وە هەروەها ئێمە لە قسەیەک پاشتگەز نابینەوە کە کردبێتمان"
چاوێکم لێی داگرت

"ئێمە؟ مەبەستت چییە لە ئێمە؟ لە کەیەوە دەیان ناسی تا ببنە ئێمە؟"

ئوپس توڕە بوو؟

"جا بۆ توڕە دەبی؟" سەیریم کرد

هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا

"سەیرم کە ن/ت واز لەم گاڵتە جاڕییە بێنە و ئەو کوڕانەش هەر کەسێک بن چیدی لەگەڵیان مەسوڕێرەوە "
بە جدیەوە سەیرم دەکات

 خـۆشـمـدەوێـی || J.JKWhere stories live. Discover now