لە نێو خانووە دارەکە پاڵ کەوتووم و بیر لە قسەکانی تای دەکەمەوە
چەند کاتژمێرێک دەبێت لە قوتابخانە گەڕاومەتەوە.
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی بۆ ئەوەی خۆم هێمن بکەمەوە بەڵام لە ناکاو دەستم بە کۆکە کردن کرد بە قوڕسی.
هەرکە کۆکەکەم وەستا هەناسەیەکم دایەوە.
ئەم نەخۆشیە تا کەی؟"تۆ باشیت؟ "
دەنگی کەسێک هات لە ناکاو وای کرد ڕاچەڵەکم لە ترسا،
سەیری دواوەم کرد ئەوە جۆنگکووکە، هەر خۆی جگە لە ئەو کەسی تر نایەت بۆ ئێرە. لەسەر لێواری پەنجەرەکە دانیشتووە، هەمیشە بەم شێوەیە بوە بەس لە پەنجەرە دێتە ژورەوە ! هەر خۆی ئەم خانوە دارە هیمنە بەڵام بە منداڵی بەیەکەوە یاریمان دەکرد لێرە، هیچ پلیکانێک نەبوو لای ماڵی جۆنگکووک بۆ ئەوەی بەسەر کەوێت بۆیە بەسەر دیوارەکان پازی دەدا بەڵام ڕۆژێکیان کەوت و قاچی شکا بۆیە باوکم پەتی لە نێو ماڵی ئەوان بەست بۆ نێو خانووە دارەکە بۆ ئەوەی چیتر ئازاری پێ نەگات."ئەوە چییە؟ چی تیایە؟ "
دەستم بۆ ئەو زەرفە گەورانەی دەستی درێژ کردجۆنگکووک زەرفە گەورەکانی هێنایە ژورەوە و خۆشی بەتەواوی دانیشت.
"چونکە تۆ کچێکی کەلەڕەقیت و گوێ بۆ من ناگریت کە پێت دەڵێم چیتر مەیە ئێرە خراپە بۆت بۆیە بڕیارم دا ئێرە نۆژەن دەکەینەوە."
وتی و دەستی کرد بە دەرهێنانی کەلوپەلەکانی.
چەند بۆیە و کەرستەی تری دەرهێنا وەک دەرنافیز و شت"پێویست بەم شتانە ناکات من باش دەبم."
وتم بەڵام بێگومان ئەوە جۆنگکووکە گوێ لە کەس ناگرێتلەسەر ئەژنۆ دانیشت و خۆی نزم کردەوە بۆ ئاستم پاشان قژمی بردە دواوە.
ماسکی ڕوخساری بۆ بەستم."پێویست بەم شتانە دەکات، دەتوانم گوێم لە دەنگی کۆکە و پشمینەکانت بێت لە ژورەکەم بەهۆی ئەو تۆزەی ئێرە گەر چاکی نەکەم دووبارە توشی هێرشی ئاسماکەت دەبیت."
روخساری وا نیشان دا کەوا توڕەیە منیش پێکەنیم"ئایش تۆ زیادە ڕۆی دەکەیت لە منداڵیەوە هیچ ئاسمایەکم نەبووە" وتم
"بۆیە چیتر ئامێری هەناسە دانەکەت هەڵناگری؟"
برۆکانی لێک نزیک کردەوە
سەیریم کرد و سەرم لار کردەوە
"تۆ چۆن دەزانیت؟" پرسیم
"نەمدەزانی ئێستا وتت !"
YOU ARE READING
خـۆشـمـدەوێـی || J.JK
Hayran Kurgu" ئەوە هەڵەی من بوو، براکەم بەهۆی منەوە مرد" "خۆشـمـدەوێـی ن/ت تکـایە جێم مەهێڵە بۆ ئەو" "تـۆ شتـێـک دەشـاریـتەوە چـا ن/ت وە مـنیش دەی دۆزمـەوە" کامیان، جۆنگکووک یان ڤی؟ تەها بازنێک بوە هۆی ڕودانی ئەو هەموو ڕوداوە ! مردنی براکەم.... شێت بوونی دایکم...