25

73 14 31
                                    

لەلای لۆکەرەکەم وەستا بووم و قسەم لەگەڵ یوری دەکرد کاتێک هەستم بە دەستێک کرد لە کەمەرم ئاڵا

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


لەلای لۆکەرەکەم وەستا بووم و قسەم لەگەڵ یوری دەکرد کاتێک هەستم بە دەستێک کرد لە کەمەرم ئاڵا.

"وابزانم کاتی ئەوەیە من بڕۆم."
یوری چاوی داگرت
"دوای لە پۆل دەتبینمەوە"
ڕۆیشت

سوڕام و سەیرم کرد منیش دەستم لە ملی ئاڵاند.

"یەک مانگت پیرۆز شیرینەکەم "
تای بە زەردەخەنەوە وتی و ڕومەتی ماچ کردم

بەڵێ ئێستا یەک مانگ تێپەڕیوە دوای ئەوەی هانا و جۆنگکووک جیابونەوە، ئەو ڕۆژە جۆنگکووک هیچی بە تایهیۆنگ نەوتبوو تەنها ڕۆشتبوو بۆیە من و هاناش بەبێ دەنگی ماینەوە نامانەوێت چیتر باسی ئەم بابەتە بکەین.

"ها؟"
برۆکانم لێک نزیک کردەوە

"مەڵێ لە بیرت کردوە تکایە !"
تای بە خەمباری و داماوی سەیری کردم
ڕاستەوخۆ زەردەخەنەم کرد و ڕومەتیم گرت

"بێگومان لەبیرم نەکردوە."
وتم و لۆکەرەکەم کردەوە و بۆکسێکی بچوکم دەرهێنا

بۆکسەکەی کردەوە و سەیری ناوی کرد پڕم کردبوو لەو کێکانەی بۆم دروست کردبوو.

"کیوت " زەردەخەنەی کرد و قەپێکی لە یەکێک لە کێکەکان گرت
" وە بەتامیشە ؟" بە کەمێک سەرسوڕمان قسەی کرد

"یااهـ " شەقێکم بە نەرمی لە شانی دا
" واتە ئەو شتانەی من دروستیان دەکەم تامیان ناخۆشە؟ "

"دوای ئەو بڕاونیانەی لە یەکەم ژوانمان وەک خۆشەویستی فەرمی کە خەریک بوو خانوەکەم بسوتێنی و تامیشیان ناخۆش بوو باوەڕم نەدەکرد بزانی خواردن و کێک دروست بکەیت"
تای پێکەنی گاڵتەی پێ دەکردم

"بێگومان ئەگەر بڕۆشتباینە سینەما هەروەک پلانمان بۆ دانابو بەڕێز من سەر پاس ناکەوم ئەوە ئەوکاتە منیش خواردنی ناخۆشم پێ نەدەدایت!"
دەستەکانم لێک ئاڵاند

"هێی ئەوە هەڵەی من نییە ئۆتۆمبێلەکەم تێکچوو ئەو ڕۆژە."
لێوەکانی خڕ کرد

 خـۆشـمـدەوێـی || J.JKWhere stories live. Discover now