دەركەوتنی گورگەكان

1.4K 163 263
                                    

Vote before
Reading

Comment لەنێوان دێڕەكان

بادەست پێبکەین

ئانی : ئاااهـ دایكەەەەە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئانی : ئاااهـ دایكەەەەە ....یارمەتیم بەن تكایەەە كەسێ یارمەتیم باتتتتتت

ئانی توشی ئازار بووە ....لەڕێگای گەڕانەوەیدا بۆ نێو پاسی قوتابخانەكەی لەكاتێكدا لەگەڵ هاوڕێكانی بۆ گەشتی قوتابخانە ڕۆیشتون بۆ نێو دارستانی ئەمازۆن لە بەڕازیل....

ئانی كچێكی 16 ساڵانە و لەخێزانێكی مامناوەندە سەر بە ڕەچەڵەكی ئەفریقیە بەڵام لە بەڕازیل ئەژین و كچێكی تاڕادەیەك رەشپێستە ... قژێكی لولی زۆر درێژی هەیە كە هەر لەمنداڵییەوە نەیبڕیوە بەڵام لەبەر لولیەكەی دەرناكەوێ ....

لەكاتی گەڕانەوەیدا كاتێك زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدرا كە قوتابیەكان بگەڕێنەوە بۆ نێو پاسەكانی خۆیان هەمووان گەڕانەوە بەخێرایی وە ئانیش كچێكی زوڵملێكراوە و هاورێكانی بەردەوام گاڵتەیان پێیئەكرد...

بەم بۆنەیەشەوە هاورێكانی ئانی... جانتاكەی ئانییان فراند و شاردیانەوە لەنێو دارستانە گەورەكەی ئەمازۆندا...ئانی بەدوای جانتاكەیدا ئەگەڕا ئەوكاتەی زەنگەكە لێیدا خورپەیەك بەدڵیدا هات ...

بۆیە بەخێرایی رایكرد تاوەك و برواتەوە بۆلای پاسەكان بەڵام لەپڕ لە لێژگاییەكەوە پێیەكانی خلیسكان و لەسەر گردۆڵكەكە بەربۆیەوە...

ئانی لەهۆش خۆی چوبو هەتا ماوەیەك پاشان بەخەبەرهات و هاواری كرد

هاوارەكانی ئانی زۆر بەرزبوون بەڵام كەس گوێی لێینەبوو

نزیكەی چەند كاتژمێرێكی پێچوو دونیا خەریكبوو تاریك ئەبوو...

هەستێكی چۆنە گەر لەنێو دارستانە گەورە و تۆقێنەرەكەی ئەمازۆندا بیت و كاتەكەش درەنگ بێت !

ئانی قاچی ڕاستی شكابوو بۆیە ئازارەكەی زۆر زۆربوو

هێواش هێواش برسیەتی زۆری بۆ ئەهێنا و هێزەكەشی كەمتر ئەبویەوە....

تۆبڵێی ئێستا بەدوایدا بگەڕێن ...!

بێگومان مامۆستاكان هەر زوو هەستیان بەم كێشەیە كرد دوای سەرژمێری كردنی قوتابیەكان بۆیان دەركەوت كە قوتابییەك هێشتا نەهاتووە...

Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی         ⬅دارستانی ئەمازۆن➡Where stories live. Discover now