بادەست پێبکەین
گێڕانەوەی چیرۆكەكە لەلایەن نووسەرەوە بەردەوامە..
لوكاس :- خاوەن پایە , لیۆن ئانی لە ئێمە برد , دووبارە ڕێگای پێئەدەیت تاقیكردنەوە بە ئەندامی تازەوە بكات…؟
لۆرێن :- كارەكە بۆ لیۆن بە جێبێڵە ئەو بە سەركەوتووانە ئاستی كەسەكان دەرئەخات..وە خاڵی لاوازییان...
زەردەخەنەی كرد و ئەو پەرداخەی كە بەدەستیەوە بوو هەڵیقوڕاندلوكاس :- هێشتاش بەردەوامیت لە خواردنەوەی خوێن..
پاڵی دایەوە لە بەرانبەریدالۆرێن :- من چیبكەم كە نیوەمرۆڤخۆر و نیوە گورگم…؟ ئەسڵەن سوپاسم بکە چونکە من مرۆڤەکان ناخۆم ئەگینا ئیستا زیندوو نەئەبویت
شانێكی بەرزكردەوەلوکاس:-سوپاسێکی بێپایان بۆ پایەبەرزی ئێمە....
لۆرێن :- پەنجەت بۆ بەستووە؟
لوكاس :- كاتێ كوندەپەپووی نەفرەتی هات ئانی و وێنبین لە كوخەكەدا بوون وە كەسمان نەمانئەتوانی ئاگاداریان بكەینەوە بەهۆی شەڕەوە بۆیە پێشتر پەنجەی خۆمم گەست و لەسەر پارچە قوماشێك ناوی دارە گەورەكەم نووسی تاوەك و ئەوان بچنە ئەوێ لەكاتی سەرقاڵی شەڕەكەدا …
لۆرێن :-كارێكی باشت كرد لوكاس…سوپاس بۆ یارمەتیەكەت…وە سوپاسی وێنبینیش ئەكەم….
لوكاس :- بەڵام ئەو كچە…مەبەستم…ڤیكتۆریایە…تاكەی بەو جۆرە فەرامۆشی ئەكەیت…؟ ئەو وا ئەزانێ كە من لوكاسی براییم …
لۆرێن ڕوخساری جدییانە و كەمێك گرژ كرد..
لۆرێن :- كاتم نیە بۆ ئەو…سەرقاڵی شانشینم هەروەها خۆت دەزانی كە ئانی بۆ ئێمە گرنگە …لە ئێستادا جگە لە ئانی بیر لە كەسی تر ناكەمەوە
لوكاس :- ئاه…برام زۆر خراپیت..ڤیكتۆریا لە ئازاردایە هیوادارم ئاوڕێكی لێبدەیتەوە…هەروەها…
لۆرێن لایەكی برۆی بەرزكردەوە و وتی :- هەروەها..!
لوكاس :- ئەو زۆر جوانـە…
لۆرێن زەردەخەنەیەكی كرد
لوكاس :- ئەوەندە باشبوە لەگەڵم كە واهەست ئەكەم كە بەڕاستی برای ئەوم …ئەگەر بزانێت كە براكەی چۆتە بەرەی پاتۆرۆوە ئەوا ئەوكات ئەو كچە شتێك لە خۆی ئەكات…
YOU ARE READING
Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی ⬅دارستانی ئەمازۆن➡
Werewolfدەسپێك7/1/2021 ئانی كچێكی ڕەشپێستی ئەفریقییە.. بەڵام دانیشتووی بەڕازیلە خولیای فێربونی زمانی ئاژەڵەكانی هەیە و لەخانەوادەیەكی هەژارە ڕۆژێك بەمەبەستی گەشتی قوتابخانە دەڕۆن بۆ دارستانی ئەمازۆن.. بەڵام توشی هێرشی گورگەكان ئەبێتەوە و مامۆستا و هاورێكانی...