‎ڕابردووەکان بەئازارن

427 47 41
                                    


دروستبوونی بەهێزەکان لە ڕابردوویەکی بەئازارەوە بووە
................................................................................
چرکەکان وەستاون ...

پەیوەندی ئەو سیانە تەواو وەستێنەرە...

لیۆن وتی :- هێنری ...

هێنری لەکاتێکدا سەیری ئەو دووڕەنگەی بەرانبەری ئەکرد کە دانیشتووە و بە بێدەنگیەوە چاوەڕێی هێنری ئەکات تاوەک و قسە بکات ...

هێنری هەناسەی هەڵمژی و دەستە قەدکراوەکانی هێنایە خوارەوە کە لەنزیکی سنگی داینابوون..وە ڕۆیشتە پێشەوە و یارمەتی لیۆنی دا تاوەک و هەستێت ..

ئێزالیاش هەستاو لەبەرانبەریان وەستا وە دەستەکانی قەدکرد لە نزیکی سینگی ...

وە چاوەڕێی ئەو دوانە بوو کە خۆیان ڕێکبکەنەوە

هێنری سەیری ئێزالیای کرد و وتی :- من ئەتوانم پیشانتی بدەم کە بۆچی لیۆن بەو جۆرەیە

لیۆن بە توندی قۆڵی هێنری گرت

هێنریش سەیری لیۆنی کرد و وتی :- ببورە بەڵام پێویستە هێزی پاتۆرۆ بزانێت کە دووژمنی هەموومانە ...

ئێزالیاش برۆیەکانی گرژکرد و پەرۆش بوو بۆ زانینی ئەو نهێنییەی کە وای لە لیۆن کردوە بەو ڕادەیە بترسێت ....

هێنری لە هەردوکیان دوور کەوتەوە و چاوەکانی داخست
تاقیگەکە بوو بە باخچەیەکی جوانی پڕ لە گوڵ لە ناوەڕاستی وەرزی

بەهاردا لە کاتێکدا لیۆن پێنج ساڵان بوو ...
لیۆن لەگەڵ باڵندەکان و گوڵەکان یاری ئەکرد لە کاتێکدا لۆرێن و دایکی لیۆن سەیریان ئەکرد ...
دایکی کەسێکی هێمن و ئارام بوو وە بە خەندەوە سەیری لیۆنی بچوکی ئەکرد کە یاری ئەکات
کەشەکە زۆر ئارام بوو بەتەواوی دڵگیر بوو ..
بەرە بەرە شتەکان دەنگیان نزمتر و نزمتر ئەبوویەوە وەک بڵێی هەموو دونیا بەرەو کپی ئەچوو
قەڵەڕەش و باڵندەکان ئاسمانی شینیان گۆڕی بۆ جەنجاڵییەکی زۆر و بە پڕتاو ڕایانئەکرد بە ئاسماندا تاوەک و ڕزگاریان ببێت لەو گێژەڵوکەیەی کە بەدوایانەوەیە
دونیا بەرەو تاریکی ئەڕۆیشت و خۆر بەرە بەرە دەستی بەسەردا ئەگیرا لەلایەن کەسێکەوە...
چواردەور هەمووی هەڵمی گەرمی لێهەڵئەسا و ئاگر بەربوە دارستانەکە بەو زرمە گەورەیەی کە لە پڕدا دەستی پێکرد ...
لیۆن بەترس و گریانێکی زۆرەوە ڕایکرد بەرەو لۆرێن کە وەک برا گەورەی وابوو وە باوەشی لێیدا تاوەک و کەمێک لەو ترسەی بڕەوێتەوە...
دەنگی پێکەنینێکی خراپەکار بەرزبوویەوە لە پشتی ئاگرە بڵێسەدارە زۆرەکەوە کە تۆقێنەر و بەرز بوو ..

دایکی دەستی بە سەریەوە گرت لە تاو ئەو هەستە نامۆ ترسێنەرەی کە خەریکە مێشکی بەهۆیەوە لەدەست ئەدات ...
چاوە ڕەشە نێوەندە سوورەکانی ئەژدیها دەرکەوتن وە خراپەکاری دەوری دابوو کە تارمایی ڕەش بوون قاچەکانی ئەژدیها دیارنەبوون چونکە ئەو نیوە مرۆڤ و ئەژدیها بوو لە هەمان کاتدا پێکەوە

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Oct 19, 2022 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی         ⬅دارستانی ئەمازۆن➡Where stories live. Discover now