بۆ بیرخستنەوە
ڤۆیت بکە چونکە شایانی ڤۆیتە..
وە کۆمێنتیش لەنێوان دێڕەکان وا ئەکات پەرۆشی خوێنەر بۆ نوسینەکەم بزانم... ❤لەلای پاتۆرۆ...
لوکاس هاتە ژوورەوە و کەوتە سەر ئەژنۆ...
وتی:-گەورەم نامەکەتم گەیاند بە ئەلبێرت..
..پاتۆرۆش لە لوکاس نزیکبوویەوە و وتی :- کەواتە دەستی بەجوڵە کردووە...
زەردەخەنەی کرد...لوکاسیش وتی:- بەڵێ..وە هەروەها ئەو کچە...
پاتۆرۆ سەرنجی خستە سەر لوکاس و وتی :- کچەکە؟
لوکاسیش بەردەوامی پێدا :- ئەو کچەی کە ماوەیەک بەر لە ئێستا دوای کەوتین بۆ ئەوەی وایلێبکەین کە کتێبەکە بهێنێت بەڵام لەدەستماندا...
پاتۆرۆ لایەکی برۆی بەرزکردەوە و لەبەردەمی چەمایەوە تاوەک و سەیری چاوەکانی لوکاس بکات..وتی:-دۆزیتەوە کە ئەو کێیە؟
...
لوکاس بە گومانەوە وتی:- سیخوڕەکانم زانیاریەکی زۆریان لەسەری نەبوو ..بەڵام وتیان کە ئەو کچە بە توندی لەلایەن لیۆنەوە لە ژوورێکدا پارێزراوە..هەروەها لۆرێنیش سەردانی ئەکات...
پاتۆرۆ هەستا و بەتوندی پەرداخەکەی نێو دەستی فڕێدا کە خوێنی تێدابوو...
وتی:- ئەو ڕیۆ گەمژەیەەەەەەە ، پێم وت کە بە زیندوویی بیگرێت...
لوکاسیش وتی :- کەسێک خۆی کردوە بە هاوشێوەی من وە ئەو کچەی ڕزگارکرد...هەروەها بردی بۆ لای لۆرێن ..
پاتۆرۆ وتی :- بزانە کێیە ، ئەبێت بە زیندویی بێت یان بە مردویی بۆم بێنن..
لوکاس وتی :-گەورەم،پێویستە سوپایەکی بەهێز پێکبێنین تاوەک و بتوانین هێرش بکەینە سەر کۆشکی لۆرێن..
هەروەها پێویستە هۆزەکانی دەوروپشتی کۆشک بهێنینە بەرەی خۆمان ئەگەر بەوە ڕازی نەبون ئەوا لەناویان ئەبەین..
YOU ARE READING
Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی ⬅دارستانی ئەمازۆن➡
Werewolfدەسپێك7/1/2021 ئانی كچێكی ڕەشپێستی ئەفریقییە.. بەڵام دانیشتووی بەڕازیلە خولیای فێربونی زمانی ئاژەڵەكانی هەیە و لەخانەوادەیەكی هەژارە ڕۆژێك بەمەبەستی گەشتی قوتابخانە دەڕۆن بۆ دارستانی ئەمازۆن.. بەڵام توشی هێرشی گورگەكان ئەبێتەوە و مامۆستا و هاورێكانی...