لۆرێن ڕۆیشتە ژوورە شاهانەکە ...
ئەندامەکان لەکاتێکدا قسەیان ئەکرد و کاتێکی خۆشیان بەسەرئەبرد..بە خەندەوە بەخێرهاتنی لۆرێنیان کرد ...لۆرێنیش هەروەها...
ئەم کۆمەڵە کەسانەی ئێرە وەک برا وان هەموویان..
هاوڕێیەکی ئازیزی یەکترن و هەموو نهێنیەکی یەکتر ئەزانن وە کۆمەڵەیەکی پتەویان داڕشتووە بۆ شانشین..
وە لۆرێن سەرکردەیانە و ئەندامەکانی تریش هەریەکەیان تایبەتمەندی و توانای خۆیان هەیە...وێنبین...ئەم کەسە یەکێک نیە لە شەش ئەندامی باڵی پەپولە ..بەڵام هاوڕێی لوکاسی ساختەیە...وە دڵسۆزی لۆرێنە...توانای جادوویی هەیە کە ئەتوانێت شوێنی خەیاڵی دروست بکات..
هەروەها دزێکی بێوێنەیە و لە زۆر باردا بۆ بردنی شتومەکی دوژمن سودی هەبووە...لوکاسی ساختە...کە ناوە ڕاستیەکەی لوسیڤەرە ...بە فێڵبازی و لاساییکردنەوە نایابەکەی ناسراوە..ئەتوانێت خۆی بکاتە سەر شێوەی هەر کەسێک کە بیەوێت ..بەڵام تواناکەی دیاریکراوە..
بۆ ئەوەی کە بتوانێت ئەو کارە بکات سەرەتا پێویستە ماوەی هاوشێوە بوونەکەی دیاری بکات..کە لە کەمترین ماوە هەتا دە ساڵ ئەتوانێت بەردەوام بێت لەسەر یەک شێوە...
YOU ARE READING
Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی ⬅دارستانی ئەمازۆن➡
Werewolfدەسپێك7/1/2021 ئانی كچێكی ڕەشپێستی ئەفریقییە.. بەڵام دانیشتووی بەڕازیلە خولیای فێربونی زمانی ئاژەڵەكانی هەیە و لەخانەوادەیەكی هەژارە ڕۆژێك بەمەبەستی گەشتی قوتابخانە دەڕۆن بۆ دارستانی ئەمازۆن.. بەڵام توشی هێرشی گورگەكان ئەبێتەوە و مامۆستا و هاورێكانی...